2026-07-01
395 جار خوێنراوەتەوە
وردەكاری هەڵمەتی بەرەبەیان؛ تائێستا چەند پارە و سامانی لێپرسراوان و پەرلەمانتاران دەستی بەسەردا گیراوە
هەڵمەتی "بەرەبەیان" بۆ ڕاوكردنی تێوەگلاوان لە دۆسیەكانی گەندەڵی لە عێراق بەردەوامە، تاوەكو ئێستا سەدان ملیار دینار و دەیان موڵك لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەستیان بەسەردا گیراوە.
هەڵمەتی "بەرەبەیان" بۆ ڕاوكردنی تێوەگلاوان لە دۆسیەكانی گەندەڵی لە عێراق بەردەوامە، تاوەكو ئێستا سەدان ملیار دینار و دەیان موڵك لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەستیان بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی داتاكانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، تاوەكو ئێستا بڕی 219 ملیار دیناری عێراقی و 85 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بەشێوەی كاش دەستی بەسەرداگیراوە. جگە لەوەی دەیان موڵكی بازرگانی و نیشتەجێبوون، دەیان ئۆتۆمبێلی گرانبەها و بڕێكی زۆر لە زێڕ و خشڵ لە حەشارگەی لێپرسراوان و پەرلەمانتارانی عێراقدا دۆزراونەتەوە.
عەدنان جومەیلی، بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتن، زۆرترین بڕی پارەی لێ وەرگیراوەتەوە، كە پێكهاتووە لە 98 ملیار دینار و 11 ملیۆن دۆلار، 70 موڵك، 21 ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێ و سێ كیلۆگرام زێڕ. هاوكات دەست بەسەر 11 ملیۆن دۆلار و چوار ملیار دینار، سێ ئۆتۆمبێلی گرانبەها و بڕێكی زۆر زێڕی عەلی مەعارج، بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دابەشكردندا گیراوە.

هەر لە چوارچێوەی هەڵمەتەكەدا، دەست بەسەر سامانی عالیە نسەیف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەراندا گیراوە كە پێكهاتووە لە 20 ملیار دینار و زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلار، بڕێكی زۆر زێڕ و كێڵگەیەكی بەخێوكردنی ئەسپ. هەروەها عەلا سەمیر جبووری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای ناوەڕاست، بڕی 76 ملیار دینار و چەندین ماڵ و موڵكی لێ وەرگیراوەتەوە.
دادگای عیراق سزای 10 ساڵ زیندانیی بۆ ئوسامە حوسام جەودەت و هاوسەرەكەی دەركردووە بە تۆمەتی سپیكردنەوەی پارە. دەست بەسەر 10 موڵكیدا گیراوە لە بەغداد و 12 موڵك لە وڵاتی توركیا كە بەناوی هاوسەرەكەیەوە بوون. جگە لە دەستبەسەرداگرتنی پارەكانی لە بانكەكانی توركیا و كوەیت.
لەلایەكی ترەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی لە ڕەسافە ڕایگەیاند، توانیویانە بڕی 19 ملیار دینار بۆ گەنجینەی هێڵە ئاسمانییەكانی عیراق بگەڕێننەوە. هاوكات لە بازگەیەكی نێوان سەڵاحەدین و دیالە، لەنێو ئۆتۆمبێلێكدا دەست بەسەر چوار ملیۆن دۆلاری ئەمریكیدا گیراوە كە هەوڵی بە قاچاغبردنی دراوە.

كۆی پارە و سامانی دەستبەسەرداگیراو:
پارەی كاش: 219 ملیار دینار و 85 ملیۆن دۆلار.
عەدنان جومەیلی: 98 ملیار دینار، 11 ملیۆن دۆلار و 70 موڵك.
عەلا سەمیر جبووری: 76 ملیار دینار و چەندین موڵك.
عالیە نسەیف: 20 ملیار دینار و 15.5 ملیۆن دۆلار.
عەلی مەعارج: 11 ملیۆن دۆلار و 4 ملیار دینار.
ئوسامە حوسام: 10 موڵك لە بەغداد، 12 موڵك لە توركیا و 32 ملیار دینار پێبژاردن.
-
سوپرایزێکی تری بەغداد لە ڕێگەدایە؛ مەترسیی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان لە چەند مانگی داهاتوودا
|
-
كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا له بودجهی 2027؛ له نهوت و داهاتی گومرگییهوه تا ڕێژهی پشكهكان
|
-
بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد
|
-
فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران
|
-
کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟
|
-
ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟
|
-
عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل
|
-
بانكه بازرگانییهكانى سلێمانى و ههڵهبجه و ئیدارهكانى ڕاپهرین و ههڵهبجه كهم دهكرێنهوه
|
-
عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت
|
|
|
|