2026-07-06 231 جار خوێنراوەتەوە

ماكرۆن لە دیمەشقە و ڕەنگە چاوی بە عەبدی بكەوێت؛ یەكەم سەردانی سەرۆكێكی ڕۆژئاوا دوای هەڵاتنی ئەسەد

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا بە سەردانێك گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا، بەوەش بوو بە یەكەم سەرۆكی وڵاتێكی ڕۆژئاوا لە كۆتایی ساڵی 2024 ەوە لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی سووریا سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

سەردانەكەی سەرۆكی فەڕەنسا تا ڕۆژی سێشەممە درێژەی دەبێت، ئەمەش بەوتەی كۆشكی ئیلیزێ بۆ ڕۆژنامەنووسان، لەو سەردانەشدا ماكرۆن داوای سووریایەكی ئازاد و فرەیی دەكات كە ڕێز لە سەرجەم پێكهاتەكان بگیرێت، بەشێوەیەك ڕۆڵی هەبێت لە كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا، كاتێك گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەلایەن ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پێشوازیكرا.

فەڕەنسا پێش نیشتنەوەی فڕۆكەكەی ماكرۆن لە سووریا سەردانەكەی ئاشكرا نەكرد، ئەوەش وەك هۆكاری ئەمنیی لێكدەدرێتەوە، چونكە لە پاش 13 ساڵ ئاڵۆزی تائێستاش سووریا لە سەقامگیریدا نییە و هەوڵدەدات ئاسایشی ناوچە جیاوازەكان بپارێزێت.

ڕۆژی پێنجشەممە تەقینەوە لە قاوەخانەیەكی دیمەشق ڕوویدا و بەهۆیەوە 10 كەس كوژران و زیاتر لە 20 كەسیش برینداربوون، ڕۆژی دواتریش هەر لە دەوروبەری دیمەشق چەند چەكدارێك هێرشیان كردەسەر  بازگەیەكی هێزە ئەمنییەكان و برینداری لێكەوتەوە.

ئەمە یەكەم سەردانی سەرۆكێكی فەڕەنسایە لە ساڵی 2009 ەوە، كاتێك لەو ساڵەدا نیكۆلاس ساركۆزی سەرۆكی پێشووتری فەڕەنسا سەردانی سووریای كرد، بەڵام دواتر و لەسەروبەندی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكاندا لە ساڵی 2011 پەیوەندیەكانی فەڕەنسا و سووریا تێكچوون، كاتێك فەڕەنسا ئەو وڵاتەی بە سەركوتكردنی خۆپیشاندەران تۆمەتبار كرد.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا هەروەها دەبێتە یەكەم سەرۆكی وڵاتێكی یەكێتیی ئەوروپا، كە دوای ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد سەردانی سووریا دەكات.

زانیارییە ناڕەسمییەكان باس لەوەدەكەن، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ سووریا چاوی بە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەكەوێت.

  • ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له‌ ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت

  • له‌ هه‌ر 23 كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه‌

  • ٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا

  • پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا

  • کوردستان بێ ناوچەی پارێزراوە؛ 21 جۆر زیندەوەر قڕ بوون و پڵنگ و ورچ لە لێواری لەناوچووندان

  • تڕەمپ هەڕەشەی خاپوورکردنی ئێران دەکات و خامنەیی کوڕیش بەڵێنی تۆڵە دەدات

  • یازدەی تەممووز و هێڵی سووری پەکەکە؛ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چەقی بەستووە؟

  • ئێف 35 بۆ تورکیا؛ ترسی نەتەنیاهۆ و هەوڵی واشنتن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز

  • ڕاپۆرتێكى ئه‌مریكى پشت په‌رده‌ى به‌ ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له‌ ئێران ئاشكرا ده‌كات

سەرەکی