7 کاتژمێر پێش ئێستا
157 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی بۆچی سەردانی دیمەشقی کرد؟
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە سێی ئابی ٢٠٢٦ بە سەردانێک گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریاوە پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی سوریا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوتوێی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و سوریا و عێراق کراوە، لەگەڵ چەند پرسێک کە بە وتەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەلای هەردوولاوە گرنگ بووە، هەروەها هەماهەنگی لە بوارەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابوری.
بە وتەی دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکە بە هەماهەنگی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە، ئامانجیش لێی پشتیوانی ئاسایش و سەقامگیری نێوان هەولێر و بەغداد و دیمەشقە.

لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی سوریا، پرسی سنور، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، پەنابەرانی سوری لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پەیوەندییە ئابوریەکان و گفتوگۆی نێوان هێزە کوردییەکان و حکومەتی دیمەشق، بابەتی سەرەکیی بوون.
ئەو سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سوریا، لە کاتێکدایە، پێشتر نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا چەند جارێک کۆبوونەتەوە یاخود بە تەلەفۆن قسەیان کردووە، پرسی پەیوەندیەکان و گۆڕانکارییەکانی سوریا و شەڕی داعشیش بابەتی سەرەکیی بوون.
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەقامگیری سوریا رەنگدانەوەی لەسەر ناوچەکە بە تەواوی دەبێت، دەشڵێت نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر پاراستنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا و بەشداری کورد و لە دامەزراوەکانی سوریا کردەوە.

هەر بە وتەی دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی سوریا بووە و بە هەماهەنگی حکومەتی عێراق بووە.
ئەو بەرپرسەی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، هەرێمی کوردستان شوێنێکی ئارام بووە بۆ پەنابەرە سورییەکان. تەئکیدیش دەکاتەوە هەرێم گرنگیی بە دۆسیەی سوریا و گۆڕانکارییەکانی دەدات.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع، باس لە پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و سوریا و بەهێزکردنی کراوە، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەبارەی رێککەوتنی ٢٩ ی کانوونی دووەمی ئەمساڵی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا، لەبارەی تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا و تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی دیمەشق.
-
نێچیرڤان بارزانی بۆچی سەردانی دیمەشقی کرد؟
|
-
جوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان ئیمراڵی و ئەنقەرە؛ نوێترین پەیامی ئۆجەلان لە بارەی پرۆژەیاسای چوارچێوە لە پەرلەمانی تورکیا
|
-
ڕووفاتەکان دەگەڕێنەوە و برینەکان دەکولێنەوە؛ شنگال لە سایەی 12 ساڵ شوێنەواری داعشدا
|
-
موجتەبا خامنەیی زیندووە؛ ئەمریکا و ئیسرائیل بۆچی نەیانتوانیوە شوێنی بدۆزنەوە؟
|
-
عێراق سەرەڕای کەمبوونەوەی داهاتیی نەوتیی چۆن توانیویەتی بەردەوام بێت لە دابەشکردنی مووچە؟
|
-
فشارە سیاسییەکان هەڵمەتی دژە گەندەڵی لە عێراق سست دەکەنەوە
|
-
لە نێوان ئیرادەی چارەسەر و مەرجە توندەکانی دەسەڵاتدا؛ مشتوموڕ لەسەر گەڕانەوەی گەریلا و داهاتووی پرۆسەی ئاشتی گەرمتر دەبێت
|
-
ئارامییەکی هۆشدارانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ گفتوگۆی پاش هەڕەشە
|
-
سێ مانگی پڕ لە تراژیدیا و ٤٣ ساڵ لە چاوەڕوانی؛ چیرۆکی ئەنفالی هەشت هەزار بارزانیی
|
|
|
|