3   کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

لە نێوان لێدوانی توندی ترەمپ و هەوڵەکانی پاکستاندا؛ ئایا ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریكا درێژ دەکرێتەوە؟

لە کاتێکدا وەزیری دەرەوەی پاکستان باس لە نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئەگەری درێژکردنەوەی دەکات، سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە هیچ گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە نەکراوە؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ لێدوانە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ کە دەڵێت سوپای پاسداران تێکشکاوە و ئەمریکا کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزی کردووە.

هەڵوێستی پاکستان و دیداری وەزیری دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزی ئێران

محمد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، لە دیدارێکیدا لەگەڵ ڕەزا ئەمیری موقەدەم، باڵیۆزی ئێران لەو وڵاتە، جەختی کردەوە کە دیالۆگ و دیپلۆماسی تاوەکو ئێستا تاقە ڕێگەی کاریگەرن بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان و بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا. وەزیری دەرەوەی پاکستان ئاماژەی بەوە دا کە ئەو لێکتێگەیشتنەی نێوان ئێران و ئەمەریکا دەکرێت لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی بەسەرچوونی درێژبکرێتەوە، هاوکات باڵیۆزی ئێران باسی لە پێشکەوتنی کارە دووقۆڵییەکان کرد بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان.

وەڵامی تاران و ڕەتکردنەوەی وتەکانی پاکستان لەلایەن رۆیتەرزەوە

سەرباری لێدوانەکانی بەرپرسانی پاکستان، ئاژانسی رویترز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانەوە بڵاوی کردەوە کە لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هیچ گفتوگۆیەک سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئاگربەست نەکراوە. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە ڕوانگەی تارانەوە ڕێککەوتنەکە (یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمەریکا) هیچ وادەیەکی دیاریکراوی نەبووە تاوەکو پێویست بە درێژکردنەوەی بکات.

هەڵوێست و لێدوانە توندەکانی سەرۆکی ئەمریکا 

لە بەرانبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە و گەمارۆ دەریاییەکەی بە "دیواری پۆڵاین" ناوبرد. ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە هێزی ئاسمانیی ئێران بوونی نییە، سەربازەکانیان مووچە وەرناگرن و سوپای پاسداران تێکشکاوە و هەڵدێت، وڵاتەکەشیان بەهۆی هەڵاوسانی بەرز و قەیرانەکانەوە تووشی کاولکاری بووە و چیتر ئەو هێزە کاریگەرە نییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

كاردانەوەی سەرۆك کۆماری ئێران و هەوڵە دیپلۆماسییەکان

لە بەرانبەر ئەم فشارانەدا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند، ئەم جەنگەی ئێستا قورسترە لە جەنگەکانی پێشوو، چونكە ئامانجیان تەنها لایەنی سەربازی نییە، بەڵکو دەیانەوێت کاریگەری لەسەر ناوخۆی ئێران و تێکدانی سەقامگیریی دروست بکەن. پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە پاراستنی یەکڕیزیی ناوخۆیی تاکە هۆکاری گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو فشارانە.

  • پەردە لەسەر ژمارە شاراوەکانی قەیرانی بەنزین هەڵدەماڵرێت؛ داواکارییەک بۆ دابەزاندنی نرخ یان بازرگانیی مانگانە؟

  • یاسای داماڵینی چەك لە كورد؛ هەنگاوێكی مێژوویی یان مانۆڕێكی سیاسی؟

  • لە نێوان لێدوانی توندی ترەمپ و هەوڵەکانی پاکستاندا؛ ئایا ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریكا درێژ دەکرێتەوە؟

  • بەغدا دەست بە گەمارۆدانی گرووپەکان دەکات؛ تاران لە چارەنووسی چەکەکانی نیگەرانە

  • لەگەڵ پەسەندکردنی "یاسای چوارچێوە"؛ کەجەکە مەرج و ستراتیژیی نوێی ئاشکرا دەکات

  • "هەڕەشەکانی پاسداران و کۆتایی مۆڵەتی گرووپەکان؛ وەفدێکی باڵای پێشمەرگە لە ئوردن بەشداریی کۆبوونەوەیەکی هەستیار دەکات

  • "لە هێڵی سووری 'جورفلسەخر'ەوە تا پەرلەمان؛ ئایا زەیدی کۆتایی بە چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دێنێت؟"

  • ململانێکان لە هورمزەوە بۆ کوردستان؛ مووشەک و درۆنەکانی ئێران ڕوویان کردووەتەوە هەرێم

  • "ململانێی پێکهێنانی حکومەت؛ چۆن یاری بە چارەنووسی دەرچووان کرد؟

سەرەکی