1 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان: "کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان بە مانای کۆتاییهاتنی جەنگمان دژی تیرۆر نایەت"
کۆتایی چارەکە سەدەیەک بوونی سەربازی؛ کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ ٣٠ی ئەیلول، ئەو وادەیە بوو کە بۆ کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق دیاری کرابوو، و بەمەش کۆتایی بە چارەکە سەدەیەک لە بوونی سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە وڵاتەکەدا هات، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەڵێت"کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان بە مانای کۆتاییهاتنی جەنگمان دژی تیرۆر نایەت".
ڕاگەیاندنی فەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان
لەو چوارچێوەیەدا، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند و سوپاسی وڵاتە دۆستەکانی کرد کە دەستی هاوکارییان بۆ عێراق درێژ کرد لەو ڕووبەڕووبوونەوە یەکلاکەرەوەیەدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، ڕابوونی گەلەکەمان شانبەشانی هێزە چەکدارەکان، خاڵی دەستپێکی قۆناغێک بوو کە تیایدا هێزەکانمان سیستەمەکانی فەرماندەیی خۆیان ڕێکخستەوە و سەرچاوەکانیان کۆکردەوە. هەروەها جەختی کردەوە: "کۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە مانای کۆتاییهاتنی جەنگمان دژی تیرۆر نایەت، بەڵکو گواستنەوەی عێراقە بۆ قۆناغێک کە تێیدا بەرپرسیارێتیی تەواوی ئاسایش و سەقامگیریی خۆی هەڵدەگرێت."
هەروەها ڕایگەیاند کە گواستنەوەی ئەركەکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، شێوازێکی دامەزراوەیی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم هەوڵە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بەرجەستە دەکات، و جەختی کردەوە که: "هیچ چەکێک لە دەرەوەی چەتری یاسا نییە و هیچ هێزێک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت نییە، بەپێی ئەوەی دەستوور دەیخوازێت."
هەڵوێستی پێنتاگۆن و ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆکوەزیران
لای خۆیەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە، ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە فەرمی کۆتاییان بە ئەرکەکانیان لە عێراق هێنا، و کشانەوەی ڕێکخراوی هێز و کەرەستەی هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانی هەولێر کۆتاییهاتنی ئەرکە سەربازییەکەیە، لەگەڵ بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی ڕاهێنانی ئامانجدار و پشتیوانیی هەواڵگری بۆ هاوبەشە عێراقییەکان، تاوەکو هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرکردایەتی هەوڵە بەردەوامەکان بکەن بۆ ئاسایشی وڵات.
هاوکات، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانییەکە بە مانای کۆتاییهاتنی هاوبەشی لەگەڵیاندا نایەت، بەڵکو دەگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکی دووقۆڵیی پتەوتر و هاوکاریی ئەمنی و هەواڵگریی دووقۆڵی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

مێژووی بوونی سەربازی و قوربانییەکان لە عێراق
ئەم کشانەوەیە کۆتایی بەو بوونە سەربازییە دێنێت کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە دەستپێکردبوو و بەدوای خۆیدا ساڵانێک لە پشێوی و پاشان جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی داعشی هێنا. ئەرکی سەربازی و جەنگیی ئەمریکا پێشتر لە ساڵی ٢٠٢١دا کۆتایی هاتبوو و لەو کاتەوە سەربازەکان تەنها وەک ڕاوێژکار و ڕاهێنەر خزمەتیان دەکرد.
بەپێی ئامارەکان، تێچووی دارایی جەنگی ئەمریکا لە عێراق بە (سێ تریلیۆن) دۆلار مەزەندە دەکرێت، و تیایدا نزیکەی ٤٥٠٠ سەربازی ئەمریکی و ١٤٠٠ سەربازی هاوپەیمانان کوژراون، هەروەها تەنها لە جەنگی داعشدا ١٣ هەزار مەدەنی بوونەتە قوربانی. جێگای ئاماژەیە ئەمە یەکەم جار نییە ئەمریکا عێراق جێدەهێڵێت، چونکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١١شدا دوا کاروانی سەربازیی ئەمریکا عێروقی بەجێهێشتبوو، بەڵام ئەم جارەیان لەژێر ڕێککەوتنی فەرمی نێوان هەردوو وڵاتدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا جێبەجێ دەبێت.
-
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان: "کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان بە مانای کۆتاییهاتنی جەنگمان دژی تیرۆر نایەت"
|
-
کشانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق؛ قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان
|
-
ئۆجەلان: هەڵوەشانەوەی پەکەکە کۆتایی و تەسلیمبوون نییە بەڵکو قۆناغێکی نوێیە
|
-
تراژیدیایەکی نوێ لە پردێ؛ دژەتیرۆری عێراق دوو کورد بە هەڵە دەکوژێت و کەسوکاریشیان سکاڵا تۆمار دەکەن
|
-
ململانێی تاران و واشنتۆن؛ ئێران چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەمریکایە و ترەمپيش هەواڵی ڕێککەوتن ڕەت دەکاتەوە
|
-
بەسێ هۆزات: تا دەستووری تورکیا نەگۆڕدرێت ئاشتی نایەتەدی؛ لە باشووریش پێویستە دەسەڵاتی بنەماڵەیی کۆتایی پێبێت
|
-
هەڕەشەی رووخاندنی حکومەتی عێراق دەکرێت؛ گرووپێکی چەکدار مەرج دادەنێت
|
-
"جێهێشتنی هەرێم لەلایەن ئەمریكاوە بەبێ دابینکردنی سیستەمی بەرگری مایەی نیگەرانییە"
|
-
عێراق لە سزاکانی ئەمریکا دەربازی دەبێت؟ وردەکاریی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان تاران و بەغداد
|
|
|
|