جینین پلاسخارت لە زانکۆی کوردستان-هەولێر ڕووی لە سەرکردایەتی سیاسیی پارتی و یەکێتی کرد و بە پەندێکی کوردی وتی: دۆست ئەو کەسەیە بتگریێنێت. ئەو هۆشداری دا کە دەسەڵات و ئازادی بە شتێکی مسۆگەر مەزانن و یەکڕیزی مەرجی بەردەوامبوونیەتی
پلاسخارت بۆ پارتی و یەکێتی: دۆست ئەوەیە بتگریێنێت
ساڵی ٢٠٢١ لە دیداری زانکۆی کوردستان لە هەولێر، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هۆشدارییەکی توندی دایە پارتی و یەکێتی و بە بەکارهێنانی پەندێکی کوردی وتی: دۆست ئەو کەسەیە بتگریێنێت.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ناكرێت دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبردن و ئازادی بە شتێکی مسۆگەر وەربگیرێت و یەکڕیزی بە پێویستییەکی بنەڕەتی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان ناوبرد.
ئەمڕۆ و دوای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج ساڵ بەسەر ئەو وتانەدا، پێشبینییەکانی پلاسخارت بوونەتە ڕاستی ، هەرێمی کوردستان بەهۆی بە بەرژەوەندی تەسکی حزبی و کەسی، تا دێت باجی ئەو عینادییە سیاسییە دەدات و ڕووبەڕووی قەیرانی قوڵی حوکمڕانی و لاوازبوونی پێگەی خۆی دەبێتەوە.