×

2024-07-03 249 جار خوێنراوەتەوە

لێبوردنی نێودەوڵەتیی: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم شکستیان لە پاراستنى مافەکانى ژنان هێناوە

ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی لە نوێترین ڕاپۆرتى خۆیدا  تایبەت بە دۆخى ژنان  رایگەیاندووە،  یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی هەرێم تەنها ڕەشنووسی سەر کاغەزە و دەسەڵاتدارانیش شکستیان هێناوە لە پاراستنی مافەکانی ژنان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-7-2024،   ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی، ڕاپۆرتێکی دەربارەی دۆخی ژنان بەگشتی و ژنانی ڕزگاربووی توندوتیژیی لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق شکستیان هێناوە لەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکانی توندوتیژی خێزانی، لەوانە حاڵەتە ترسناکەکانی کوشتن، دەستدرێژی، لێدان و ئاگرتێبەردان، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئیرادەیەکی سیاسیی نییە بۆ دادگایی کردنی تاوانباران و دەستدرێژییکاران، تەنانەت پشتیوانیی و دەستگیرۆییەکی جدیی ئەو ژنانە ناکرێت، کە بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەریی و پەناگەیەکی پارێزراو ڕوو لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت دەکەن، ڕزگاربووانی توندوتیژیی خێزانیی لە هەرێمی کوردستان لە گشت لایەنێکەوە تووشی بێهیوا بوون دەبن، هەر لەو ساتەی لە توندوتیژیی و ژێردەستەیی هەڵدێن و داوای پاراستن و دادپەروەریدا دەگەڕێن، بەڵام سزانەدانی تاوانباران دەیانخاتە مەترسییەکی زۆرەوە.

بەپێى  ئامارەکان لە  ساڵی 2023 لانی كەم 30 ژن لە هەرێمی كوردستان كوژراون، ساڵی 2022 ژمارەی ئەو ژنانەی كە كوژراون 44 ژن بووە، بەڵام رێكخراوە ناحكومییەكان دەڵێ رەنگە ژمارەكە زۆر لەوە زیاتریش بێت.

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی