×

چەند سەربازێکی سوپای ئیسرائیل
2024-10-05 276 جار خوێنراوەتەوە

فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

ناوەندی هەواڵ

ژه‌نه‌راڵ مایكڵ كۆرێلا، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندیی ئه‌مریكا "سێنتكۆم" ئه‌م ئێواره‌یه‌ گه‌یشته‌ ئیسرائیل، له‌كاتێكدا ته‌لئه‌بیب خۆى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ى تاران ئاماده‌ ده‌كات.

له‌ یه‌كى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ، ئێران نزیكه‌ى 200 موشه‌كى بالیستى ئاڕاسته‌ى ئیسرائیل كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك دووه‌م هێرشى ڕاسته‌وخۆى ئێران له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ شه‌ش مانگدا بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل.

دواى هێرشه‌كه‌ سوپاى ئیسرائیل ڕایگه‌یاند سیسته‌مى به‌رگریی ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى، زۆربه‌ى موشه‌كه‌كانى تێكشكاندووه‌، به‌ڵام دانى به‌وه‌شدا نا كه‌ به‌شێك له‌ موشه‌كه‌كان به‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى كه‌وتوون، "به‌بێ ئه‌وه‌ى زیانیان هه‌بێت".

دواى هێرشه‌كه‌ ئێران ڕایگه‌یاند وه‌ك وه‌ڵامێك بووه‌ بۆ كوشتنى ئیسماعیل هه‌نییه‌ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى حه‌ماس له‌ تاران و هه‌روه‌ها كوشتنى حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌میندارى گشتى حزبوڵڵاى لوبنان و پاشانیش عه‌باس نیلفروشان یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران.

وه‌ڵامه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى ئیسرائیل

هه‌رچه‌نده‌ ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و هێرشه‌ى كردوویه‌تى "بچوكه‌" و مه‌به‌ستیان نه‌بووه‌ زیانى گه‌وره‌ بگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌شیان وتووه‌ "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل وه‌ڵام بداته‌وه‌، وه‌ڵامى به‌هێزى ده‌ده‌نه‌وه‌". به‌ڵام ده‌سته‌ى په‌خشى ئیسرائیل ڕایگه‌یاند ژه‌نه‌راڵ كۆرێلا چاوى به‌ هێرتسى هالیڤى سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى ئیسرائیل و به‌رپرسانى سه‌ربازى كه‌وتووه‌، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت چاوى به‌ یوواڤ گالانت وه‌زیرى به‌رگریی بكه‌وێت. به‌پێى وته‌ى چاودێران و میدیاى نێوده‌وڵه‌تى بابه‌تى سه‌ره‌كى چۆنیه‌تى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئێرانه‌.

به‌وته‌ى به‌رپرسێكى سه‌ربازى ئیسرائیل، سوپاى ئیسرائیل خۆى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ئاماده‌كردووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ به‌ فرانس پرێسى وتووه‌" وه‌ڵامه‌كه‌ى ئیسرائیل گه‌وره‌ ده‌بێت هه‌رچه‌نده‌ ئیسرائیل به‌دوورى نازانێت دووباره‌ ئێران هێرشى بكاته‌وه‌سه‌ر".

پێشتر میدیاى ئیسرائیل ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منیی و سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى تاوتوێى چۆنیه‌تى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێرانى كردووه‌.

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی