×

10   کاتژمێر پێش ئێستا 119 جار خوێنراوەتەوە

کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

ناوەندی هەواڵ

كه‌رتى ته‌ندروستى كه‌رتێكى هه‌ستياره‌و په‌يوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى به‌ ژيانى خه‌ڵكييه‌وه‌ هه‌يه‌, له‌ وڵاتانى دونيا گرنگييه‌كى ته‌واوى پێ ده‌درێت و ئه‌وپه‌ڕى هه‌وڵ ده‌درێت كواليتى ئەو کەرتە خزمەتگوزاریە به‌به‌رزى بهێڵدرێته‌وه‌، کابینەی نۆیەمی حکومەت کە مەسرور بارزانی بەڕێوەی دەبات ئەو کەرتەی وەک کەرتەکانی دیکەی هەرێم لە کەرتێکی گشتی و خزمەتگوزاریەوە کردە کەرتێکی تایبەت و حزبی و بازرگانی . ‌
لەهەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتی کوردی تێیدا 33 ساڵی تەواو دەسەڵاتدارە، بە پێچەوانەی خەونی دروستکردنی ژێرخانێکی باش بۆ کەرتی تەندروستی، به‌ پلان كار لەسەر بەتایبەتکردنی کەرتەکە دەکرێت، لە کابینەی نۆیەمدا و لەماوەی 6ساڵی ڕابردوودا باتایبەت کردن و بەحزبی کردنی کەرتەکە خێراتر کرا، کەرتی تەندروستی بە پلان و بەرنامەیەکی دوور لە هەموو ڕێساو یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان، بەتەواوی وەک کەرتێکی خزمەتگوزاری و گشتی پاشەکشەی پێکراو کرا بە کەرتی نەخۆشخستن و ڕووتاندنەوەی گیرفانی هاوڵاتی و نەخۆشی هەرێم و دەوڵەمەند بوونی بەرپرس و کوڕە بەرپرس و حزبە دەسەڵاتدارەکان .

کەرتی تەندروستی لە ئان وساتی داتەپینێکی چاوەڕوانکراودان 
زانیاری و داتا و سەچاوە نافەرمییەکان لە هەریمی کوردستان باس لەوە دەکەن، کەرتی تەندروستی لە ئان و ساتی داتەپینێکی چاوەڕوانکراو دان و نەخۆشخانە حکومییە گشتیەکان بە پلانێکی تۆکمە بێ داودەرمان و پزیشک و خزمەتگوزرای دەکرێن، لەبەرامبەردا بینا و باڵەخانەی مۆدێرن و تایبەت بۆ ئەو کەرتە دروست دەکرێن، کە موڵک و ماڵی بەرپرسان و کوڕ و نەوەکانیانن، نەک هەر ئەوەندە بەڵکو نەخۆشخانە تایبەتەکان بە حزبی کراون و هەریەکەیان موڵکی حزبێکن و پارە بۆ لایەنێکی سیاسی دابین و کۆدەکەنەوە .
بە پێی بەدواداچوونیکی ئیرادە دەردەکەوێت لەشارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا بۆ هەر چەند سەدهەزار کەسێک نەخۆشخانەیەکی حکومی هەیە، بە بێ ئەوەی حکومەت داو دەرمان و پزیشک و کارمەندی بۆ دابین بکات بە پێی پێویست ، بۆ نمونە قەزای کەلارو ئیدارەی گەرمیان وەربگیرێت کە رێژەی دانیشتوانەکەی سەروو ( 600 )هەزار کەسە چەند نەخۆشخانەیەکی کەمی حکومی بوونی هەیە، بێگوومان ئەو نمونەیە بۆ سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کارەساتبارتر و وێرانترە .بیانوش بۆ رەوایەتیدان بەو سیستمە پیلان بۆ دانراوەی حکومەت نەبوونی بودجە و پارەی پێویستە . 
ئێستا لە هەریمی کوردستان لەگەڵ دروستکردنی هەر بینایەکی مۆدێرنی بەرپرسان بۆ کەرتەکە، بینایەکی حکومی هەمان کەرت کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش دەکات لاواز دەکرێت، ناوی شەهیدان بۆ نەخۆشخانە حکومیەکان و ناوی ناسک و شیفا بەخشانەش بۆ نەخۆشخانە چەند ئەستێرییەکان دادەنرێت .
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا لە هەریم بەنزیکەیی ( 75 ) نەخۆشخانە و مەڵبەندی تەندروستی و چەندان بنکەی حکومیی بوونی هەیە، لە بەرامبەردا بەهەمان ڕێژە نەخۆشخانەی ئەهلی و تایبەت تۆمارکراون، زۆرینەی نەخۆشخانە تایبەتەکانیش بە ریژەی یەکەم دەکەونە پارێزگای هەولێر و سلێمانی دووەم و دهۆکیش پلەی سێیەمیان وەرگرتووە، بێگوومان ئەو داتا و رێژەیە بەدەرە لە نۆرینگە و عیادەی پزیشکان کە بە هەزاران نەخۆش و چارەخواز ڕۆژانە لەسەرەی بینینی پزیشک و گرتنی عەشیعە و کرینی داودەرمان وەستاون و هەناسەکانیان لەگەل ئازارەکان تێکەڵدەکەن  .

بەرپرسان نەک نەخۆشخانە داودەرمانیشیان قۆرخ کردووە 
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئێستا نەک هەر نەخۆشخانەکان بەڵکو دابین کردن و هێنانی دەرمانی نەخۆشانیشیان قۆرخ کردووە لە نێوان خۆیاندا، هەر بۆیە ئێستا لە نەخۆشخانە حکومیەکان جگە لە چەند بوتڵە ئاوێکی موغه‌زی کە ده‌رمانى كاریگه‌ر نین زیاتر دەستناکەون، تەنانەت جاری وا هەبوو نەخۆشخانەکانی هەرێم و پزیشکان بە ناچاری نەخۆشیان ڕەوانەی دەرەوە کردووە بۆ دابین کردنی بەشێک لە پێداویستی و چارەسەریەکانی، لەنەخۆشخانە حکومیەکانی هەرێمی کوردستان فایلی چارەخواز نیە بەشێک لە چارەسەریەکان بە قەڵەمیکی سور لە سەری نەنوسرێت ئەمانە لێرە نین و بڕۆن لەدەرەوە بیکڕن . 

نەخۆشخانە حکومیەکان بە بیانووی نۆژەن کردنەوە چۆڵدەکرێن و دواتر دەدرێن بە ( کەرتی تایبەت ) !
لەتەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەت و دوای دەستبەکاربوونی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت، چه‌ندين بيناو باڵه‌خانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حكومي چۆڵكراون ودوای نۆژه‌ن كردنەوەیان كراون‌ به‌ نه‌خۆشخانه‌ى تايبه‌ت و بوون بە نەخۆشخانەی تایبەتی بەرپرسان، لەبەرامبەردا کەمترین نەخۆشخانەی حکومی لە هەریمی کوردستان دروستکراوە، لە قەزایەکی وەک دەربندیخان  و دوای تێپەڕینی حەوت ساڵ بە سەر ڕوودانی زەمین لەررزەیەکەی( 12 نۆڤەمبەری2017 ) کە تێیدا نەخۆشخانەکانی وێران بوون و نەخۆشخانەیەکی بەتەواوی تەختی زەوی بوو، حکومەت نایەوێت و مەبەستی نیە ئەو نەخۆشخانەیە دروست بکاتەوە، جیا لە نەخۆشخانە به‌به‌ڵگه‌وه‌ هاولاتیان و چارەخوازان سەلماندوویانە کە پزيشكى نه‌خۆشخانه‌ حكومييه‌كانيان ئێستا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان دەوام دەکەن و ڕۆژانە کەمترین جار سەردانی نەخۆش و نەخۆشخانە حکومیەکان دەکەن، لەکاتێدا مووچەیان لە سەر هەمان کەرتی حکومیە، هاوکات كه‌مترين دامه‌زراندنيش بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بووه‌ بە شێوەیەک کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستاندا بە نزیکەیی لە( 40٪) میلاکیان کەمە و لە ئیستادا پێویستیان بە دامەزرزاندنی زیاتر لە شەش هەزار پەرستار و کارمەندی تەندروستی هەیە، هەرئەوەش هۆکار بووە لەوەی له‌ زۆربه‌ى نه‌خۆشخانه‌كاندا كارمه‌ندى خۆبه‌خش ببن به‌ كۆڵه‌كه‌ى ڕاگری نەخۆشخانە حکومیەکان بە پێچەوانەی نەخۆشخانە تایبەتەکان . 

بە پیی زانیاری و داتاکان لە هەریمی کوردستان و دوای سەردانی بەرپرسانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان لە ڕابردوودا، سندوقەکە و بەرپرسانی سیستمی سەرمایەداری کە دەست و پەنجەیان بە نێو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا بڵاوکردۆتەوە،مەرجی بە تایبەتکردنی کەرتەگشتیەکانیان بەسەر هەرێمدا سەپاند، بەلام ئەوەی جێگەی سەرنجی چاودێران بوو لە دوای چەند ساڵێکی کەم حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ( 37٪ ) ی بڕیار و ڕێنماییەکانی سندوقەکەیان جێبەجێ کرد و کەرتە گشتیە خزمەتگوزاریەکانیان لە هەرێمی کوردستان فەشەل پێهێنا لە نێویاندا کەرتی تەندروستی، ئەوەش بوو بە شۆکێک بۆ بەرپرسانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کە چۆن حکومەت توانیویەتی لەماوەی تەنها چوار سالدا بتوانێت لە( 37٪)ی داواکانی ئەوان باشترلەوەی خۆیان جێبەجێ بکەن . 

 

  • کابینەکەی مەسرور بارزانی ته‌ندروستى هه‌رێمی له‌ كه‌رتێكى خزمه‌تگوزارييه‌وه‌ کردە كه‌رتێكى بازرگانى

  • حکومەتی هەرێم نە لیستی پاک کردووەتەوە و نە هەژمارەکەشی قبوڵ کراوە

  • ژیانی حەسەن نەسروڵا لە منداڵییەوە بۆ سەرکردەی حزب لە هەڕەشکردنەوە بۆ کوشتن

  • بای بای عیراق، دروشمی ئەو ڕیفراندۆمەی کوردى بە سەربەخۆیى نەگەیاند

  • یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە نێوان کەمتەرخەمی حکومەت و بایکۆتی مامۆستایاندا

  • کاریگەری دەستێوەردانی حزبی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

  • کۆچ ئەو پرسەی ویژدانی هەموو کەس دەجوڵێنێت جگە لە ویژدانی دەسەڵاتداران

  • روسەکان زانیاری ئەتۆمی بە ئێران دەدەن، ئەمریکی و بەریتانییەکان گڕدەگرن.

  • توشبووانی شێرپەنجە لە بێباکی حکومەت دووچاری مەرگ دەبنەوە

سەرەکی