×

22   کاتژمێر پێش ئێستا 119 جار خوێنراوەتەوە

کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

ناوەندی هەواڵ

دواى نزیکەى دوو مانگ لە دەستگیرکردنى 16 کۆچبەرى کورد لە تونس، 14 کۆچبەریان ئازادکران و ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت،ئەو دوو کەەى کەماوە لە نزیکترین کاتدا ئازاد دەکرێن.

موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 05-10-2024 راگەیاند، ئەو کۆچبەرانەى لە وڵاتى تونس دەسبەسەرکرابوون، 14 ئازادکران و دوو کەسەکەی دیکە تەمەنیان خوار 18 ساڵە و هەندێک رێکاری رۆتینی ماون و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا ئازادبکرێن.

دەشڵێت، کەسوکاری ئەو ئەو هاوڵاتیانە  ئاگادارکراونەتەوە کە تیکتی فڕۆکەیان بۆ دابین بکەن تا بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

پێشتریش عومەر بەرزنجى، بریکارى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، لەماوەى رابردوودا ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتیى عێراق کە هاوڵاتى هەرێمى کوردستانیشیان تێدابووە و ویستویانە بە رێگەى ئاویى خۆیان بگەیەننە وڵاتانى ئەوروپا، بەڵام لەلایەن حکومەتی تونسەوە دەستگیرکراون.


  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی