×

8   کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

ناوەندی هەواڵ

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەبارەت بە "هەژماری من” پەیامێك ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن و داوای لێدەكەن"، داتای سنوری دەسەڵاتی خۆتان لەلایە و بیدەن بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی. بۆئەوەی ڕێكارەكانی توطین و هاوتاكردنی مووچە بۆ هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە تەواوبكرێت".

دەقی پەیامەكەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی:

ڕوونكردنەوەی ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەبارەت بە وتەكانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تایبەت بە هەژماری من:

پاشئەوەی دوێنێ ئەنجومەنەكەمان بەیاننامەیەك و هەندێك بەڵگەی ڤیدیۆیی لەسەر بەزۆرەملێ پڕكردنەوەی هەژماری منی بە خانەنشینانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوكردەوە و ناڕەزایەتییەكی زۆری مووچەخۆران و خەڵكی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمڕۆ پاڤڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی بانگەشەی هەڵبژاردن لە قەزای كۆیە، هەژماری منی ڕەتكردەوە و داوای لە مووچەخۆران كرد، كە هەژماری من پڕنەكەنەوە و توگین بكەن.ئێمە لێرەوە بە سەرۆكی یەكێتی ڕادەگەیەنین، كە لێدوانەكەیان هەنگاوێكی باشە، بەڵام كردار شەرتە و ئەم سەرنجانەمان هەن:

1_ بەڕێزتان دەڵێن با هاوڵاتی مووچەی خۆی بەنیشتیمانی بكات و هەژماری من پڕنەكاتەوە! لەكاتێكدا توطین ئیشی تاك نیە و ئیشی دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەكانە بەو كارە هەستن،چونكە داتا و زانیارییەكانی سەرجەم مووچەخۆران لای دامودەزگا فەرمییەكانە.

2_ ئەم وتانەی بەڕێزتان كاتێك لە چوارچێوەی بەڵێنی هەڵبژاردن دەچێتەدەرەوە، كە ڕاستەوخۆ و بەكردار واز لە فشاركردن بهێنن و پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من بە مووچەخۆران ڕابگرن  لە هەمان كاتیشدا هەنگاوی كرداریی بنێن بە ئاڕاستەی توطین لە بانكە حكومییە فیدراڵییەكانی وەك ڕەشید و ڕافیدەین.

3_ ئێوە ئەگەر بەجددیتانە و تەنها بەڵێنی بێكرداری هەڵمەتی هەڵبژاردن نیە، فەرموون بەپێی بڕیاری دادگای فێدڕاڵی، كە پشتئەستوورە بە دەستوری عێراقی فیدراڵ، داتای سنوری دەسەڵاتی خۆتان لەلایە و بیدەن بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی.

بۆئەوەی ڕێكارەكانی توطین و هاوتاكردنی مووچە بۆ هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە تەواوبكرێت، بەوپێیەی كە تەواوی دەسەڵاتەكان لە دەستی خۆتاندایە؛ دواجار تەوتین دەبێتە جێگرەوەی هەژماری من لە هەموو هەرێمی كوردستان.ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی5ی 10ی 2024


  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی