×

22   کاتژمێر پێش ئێستا 300 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

ناوەندی هەواڵ

بە بڕیارێکى حکومەتى عێراقى باڕهەڵگرەکانى هەرێم دەبێت لە ماوەى 72 کاتژمێردا بارەکانیان لە دەروازە نێودەووڵەتییەکانەوە ڕەوانەى ناوەڕاست و باشور یکەن، ئەگەرنا رێگە بە داغڵکردنى بارەکانیان نادەن.

زریان محەمەد، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى ژوورى بازرگانیى سلێمانى رایگەیاند، ئەو وادەیەى عێراق بۆ بارهەڵگرەکان دایناوە کەمە، چونکە ئەو بارانەى لە دەروازە سنورییەکانى ئیبراهیم خەلیل و حاجى ئۆمەران و پەروێزخان و باشماخەوە داخڵدەکرێن، بۆ پشکنین 48 کاتژمێریان پێویستە.

دەشڵێت، دواى ئەوەى نووسراوى پشکنین تەواو دەبێت، لە کۆگاکان جارێکى دیکە بار دەکرێتەوە و تادەگاتە دەروازەکانى عێراق و نۆرەیان دێت، ئەو 72 کاتژمێرە تەواو دەبێت، کە بەغداد دیاریکردووە و بەو هۆیەوە بارى کاڵا و شمەکەکان رێگەیان نادرێت داخڵى عێراق ببن، ئەوەش گرفتێکى نوێیە بەغداد بۆ بازرگانان و بارهەڵگرەکانى دروستکردووە.

بەوتەى بەرپرسەکەى ژوورى بازرگانى سلێمانى، ئەوەشى دووپاتکردەوە، هەر بارێک دووجار گومرگ دەکرێت، جارێک حکومەتى هەرێمى کوردستان و جارێکى دیکە حکومەتى عێراق ئەو گومرگە دەکات.

ساڵانە بارهەڵگرەکانى هەرێمى کوردستان لە دەروازە سنورییەکان روبەڕووى چەندین گرفت دەبنەوە بەهۆى بڕیارەکانى هەردوحکومەتى عێراق و هەرێم، ئەوانیش نارن رێگە سەرەکیەکان دابخەن و بارەکانیان نگوازنەوە.

 

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی