×

8   کاتژمێر پێش ئێستا 100 جار خوێنراوەتەوە

لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و کۆیە و گەرمیان و ڕاپەڕین سەرجەم فەرمانگەکان ئاگادارکراونەتەوە بەمەبەستی ڕاگرتنی پرۆژەی "هەژماری من" و کارکردن بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەخۆران بەمەبەستی تەوتینکردنی مووچەکانیان لە ڕێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە.
 
بەپێی زانیارییەکان، بەفەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و کۆیە و گەرمیان و ڕاپەڕینی کردووەتەوە، بەمەبەستی ئەوەی لە سبەینێ یەکشەمە 6_10_2024 کارکردن بە پرۆژەی "هەژماری من" ڕابگیرێت و چیتر فۆرمی پڕ نەکرێتەوە.

هەربەپێی زانیارییەکان،  داواکراوە لە فەرمانگەکان هەستن بە ئامادەکردنی لیستی موچەخۆرەکانیان بەمەبەستی تەوطینکردنی لە ڕێگەی بانکە حکومییەکانی عێراق و بەتایبەتی بانکی TBI کە لە سلێمانی لقی هەیە.

هاوکات، بەشێک لە میدیاو ئەندامانی باڵای یەکێتی لە پێگەکانی خۆیان بڵاویانکردەوە کە لەڕۆژی یەکشەممەوە کارکردن بەپڕۆژەی "هەژماری من"  ڕادەگیرێت.

هەنگاوی ڕاگرتنی کارکردن بە پڕۆژەی "هەژماری من" دوای ئەوەدێت کە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لە بانگەشەی حزبەکەی لە کۆیە، هێرشیکردە سەر پرۆژەی "هەژماری من"، ئەوەش وەک یەکەم هێرشی فەرمی یەکێتی هەژمار دەکرێت بۆ سەر ئەو پرۆژەیە.


  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی