×

2024-07-03 333 جار خوێنراوەتەوە

هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا پەسەندکرا

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی لەگەڵ بەغدا راگەیاند.

سادق عوسمان وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی لەگەڵ بەغداد پەسەند کرد.

دەشڵێت، ئەو بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا دەرکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە رابردوودا چەندین جار ئەو داوایەمان پێشکەشی ئەنجومەنەکە کرد.

مووچەی خانەنشینانی هەرێم تا ئێستا بە یاسای ساڵی 2006 و چەند یاسایەکی دیکەی خانەنشینی کار دەکات، کە بەشێک لە خانەنشینان موچەکانیان کەمترە لە 200 هەزار دینار، ئەوە لە کاتێکدایە لەساڵی 2024دا یاسایی یەکگرتووی خانەنشینی لە عێراق پەسەندکرا، یاسای یەکگرتووی خانەنشینی کەمترین مووچەى خانەنشینیشى بە 500 هەزار دینار داناوە، بەپێى بڕیارەکەى ئەجومەنى وەزیرانى هەرێمیش بێت لە ئێستا بەدواوە مووچەى خانەنشینى هەرێم  زیاد دەکات و لە 500 هەزار دینار کەمتر نابیت.

 

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی