×

2024-07-03 226 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا سەرجەم گۆڕانکارییەکانی پارێزگای نەینەوای ڕاگرت

ناوەندی هەواڵ

دواى یەک ڕۆژ لە گۆڕانکارییەکانى  ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا،  دەستەى هەماهەنگى نێوان پارێزگاکانى عێراق سەرجەم گۆڕانکارییەکانى ئەنجوومەنەکەى ڕاگرت و اواش دەکات لە جێبەجێکردنى گڕانکارییەکان پەلە نەکەن.

دوێنێ سێشەممە 2-7-2024،  ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە و گۆڕانکاریی لە 20 پۆستی حکومەتی خۆجێیدا کرد و یەکێتی سێ پۆستی وەرگرت، پارتیش بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد و ئەو گۆڕانکاریانەش نیگەرانى بەرپرسانى پارتى بەدواى خۆیدا هێنا و فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، ئەندامێتی خۆی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵدەپەسێرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3-7-2024، دەستەى هەماهەنگى نێوان پارێزگاکانى عێراق نوسراوێکى ئاراستەى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا کرد و تیایدا گۆڕانکارییەکانى دوێنێی ئەنجوومەنەکەی راگرت.

لە نووسراوەکەیدا داوا لە ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا دەکات پەلە لە گۆڕانکارییە ئیدارییەکان نەکەن.

دەقى نوسراوەکە...

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی