×

2024-07-07 259 جار خوێنراوەتەوە

وادەی دابەشکردنى مووچەی هێزە ئەمنییەکان راگەیەندرا

ئەمڕۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى (حوزەیران6/) لەهەرێم دەستپێدەکات، بەڵام تا ئێستا چارەنووسى مووچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکان بەنادیارى ماوەتەوە و نوێنەرێکى کوردیش لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، بەغدا بەمەرج ڕازی بووە  مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنیەكانی ڕەوانە بكات و بەوتەى وتەبێژى هێزەکانى 70ى وەزارەتى پێشمەرگە ئەم ههەفتەیە مووچەکەیان پێدەدرێت.

ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى 70ى وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، وەزارەتى پێشمەرگە پێیان راگەیاندوون، لەم هەفتەیەدا مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

نزیکەى 70رۆژە هێزە ئەمنییەکان هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتوە و تا ئیستا چارەنوسی موچەی مانگەکانی (ئایار/5) و (حوزەیران/6)ی هێزە ئه‌منییه‌كانی هەرێمی کوردستان بەنادیارى ماوەتەوە غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، بەغدا ڕازی بووە  مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنیەكانی ڕەوانە بكات، بەڵام بەو مەرجەی كە لیژنەیەك لە بەغداوە هەستێت بە دابەشكردنی مووچەی ئەو هێزانە.

لاى خۆیەوە  كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەرێمی كوردستان لیستی فەرمانبەرانی سەربازی بەتەواوی وردەكاریەكانەوە داوەتە بەغدا، جگە لە ناوی فەرمانبەرانی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەوەش بەڕێككەوتنی هەردو حكومەتی هەرێم و ناوەند بوە.

بەوتەى یاروەیس، لیستی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن چاودێری دارایی عێراق و وەزارەتی داراییەوە وردبینی بۆ كراوە، دوای وردبینی  تێبینیان هەبوو لەسەر هەندێك ناو و ژمارە، تێبینیەكانیان داوەتە محەمەد شیاع سوردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئێستا سودانی سەرپشكراوە كە مووچەی هێزە ئەمنیەكان بەم تێبینیانەوە بنێردرێت یاخود دەبێت تێبینیەكان چاك بكرێن.

لەمانگی (شوباتی/2)ی ئەمساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق، حكومەتی عێراقی پابەندكرد بەپێدانی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، مووچەی هێزە ئه‌منییه‌كانی كوردستانیش نزیكە 345 ملیار دیناوە و بۆ هەردو مانگەكەی پێویستە حكومەتی عێراق نزیكەی 700 ملیار دیار بنێرێت.

 

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی