×

2024-07-07 210 جار خوێنراوەتەوە

دژى دابەشنەکردنى هاوکارى هاوپەیمانان لیواى 9ى پیادە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

ناوەندی هەواڵ

دژى خەرجنەکردنى هاوکارى هاوپەیمانان لیواى 9ى پیادەى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە جارێکى دیکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داواى لادانى بەرپرسێکى سەربازى دەکەن کە رێگرە لە پێدانى هاوکارییەکان.

مانگى رابردوو  وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، مانگانە جیا لە مووچە، بڕی 430 هەزار دینار هاوکاریی هاوپەیمانان دەدەنە پێشمەرگە، مانگی ڕابردوو هاوکارییەکە دابەش کرا و بڕیارە تا ساڵی 2026 بەردەوام بێت، بەڵام بەشێک لە هێزەکان لەو هاوکارییە بێبەشکران.

ئەمڕۆ یەکشەمە لەگەڵ دەستپێکردنى دابەشکردنى مووچەى مانگى شەش پێشمەرگەکانى لیواى 9ى پیادە دژى دابەشنەکردنى هاوکارى هاوپەیمانان بەسەریاندا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە بەیاننامەیەکدا چەند داواکارییەکیان ئاراستەى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت و وەزیرى پێشمەرگە کرد.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە، چەندینجار هەوڵی چارەسەری كێشەكانیان داوەو چەندین جار بەڵێنیان پێدراوە، بەڵام تا ئێستا كێشەكەیان چارەسەر نەكراوە و  هۆکارى خۆپیشاندانەکەیان بۆ بێبەشکردنیان لە هاوکارى هاوپەیمانان و دەگەڕێتەوە  و دەڵێنن ئەو کەسەى بووەتە هۆى ئەوەى هاوکارییەکە نەیانگرێتەوە لە لیواکەیان پێویستە دووربخرێتەوە.

جەختدەکەنەوە کە دەبێت وەک هەر یەکەیەى سەربازى دەبێت ئەو هاوکارییەى هاوپەیمانان دەیدەن ئەوانیش بگرێتەوە کە مانگى پێنج لیواکەیانى لێ بێبەشکراوە و مانگى شەشیش لێى بێبەش دەکرێن.

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی