سیستمی بەرگریی ئاسمانی
2024-08-15 433 جار خوێنراوەتەوە

گۆڤاری فۆربس: ئەمریکا پلانی هەیە سیستمی بەرگریی ئاسمانی بداتە پێشمەرگە

ناوەندی هەواڵ

گۆڤارێکی ئەمریکى ئاشکرای دەکات، ووڵاتەکەی لە سەرەتایی ئەم مانگە(ئاب/8) تۆپهاوێژی هاویتزەری ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و باس لەوەشدەکات، ئەمریکا پلانی هەیە چەکی بەرگریی ئاسمانی بۆ پێشمەرگە دابین بکات،بەڵام پێناچێت بەغداد بەو هەنگاوەی ئەمریکا ڕازی ببێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری فۆربسى ئەمریکى ، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی 6ی ئابی 2024، تۆپهاوێژی هاوتەرزی ئەمریکییان لە جۆری M119ی 105 ملم پێدراوە.

مارک سترۆ، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، ستایشی ڕادەستکردنی ئەو چەکانەی بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و وتویەتی"ڕادەستکردنی ئەو چەکانەبە پێشمەرگە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ دانراوە و دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ بونیاتنانی تواناکانی هێزی پێشمەرگە".

بەگوێرەى یاسایی رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، کە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکراوە، بڕگەیەکی تێدایە بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێناچێت حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەرببڕێت، تا واشنتن چەکی لەو جۆرە بە پێشمەرگە بدات.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی گۆڤاری فۆربس، توانای هێزەکانی پێشمەرگە لە بوارى ئاسمانیدا زۆر لاوازە و تەنها چەند هێلیکۆپتەرێکی بچووکیان هەیە و هیچ فڕۆکەیەکی شەڕکەر و درۆنێکی جەنگییان نییە.

گۆڤارەکە لازاری سەرچاوەکانییەوە ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها دابینکردنی درۆنی چاودێریی یان ئەو درۆنانەی توانای هەڵگرتنی تەقەمەنی بچووکیان هەیە، هاوشێوەی ئەو درۆنانەی لە ئۆکرانیا بەکاردێت، دەتوانایت قەرەبووی ئەو کەم و کوری هێزەکانی پێشمەرگە بکاتەوە.

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

سەرەکی