8 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەسەر چەک و یاساکان دەدات؛ لیژنەی دارایییش دژی قەرزکردن دەوەستێتەوە
لە کۆبوونەوەیەکی درەنگانی شەوی ڕابردوودا بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی لەسەر ئاستی سیاسی، یاسادانان و ئەمنی ڕاگەیاند.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر دابەشکردنی سەرۆکایەتی و ئەندامێتی لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کرایەوە لەسەر بنەمای لێهاتوویی و هاوسەنگیی نیشتمانی. هەروەها بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ پێداچوونەوە بە یاسا دەستوورییە هەڵپەسێردراوەکان و کاراکردنی ڕۆڵی چاودێریی پەرلەمان.
لە تەوەرێکی هەستیاری ئەمنیدا، چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبوونی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت تاوەکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧ دووپاتکردەوە و دەسەڵاتی تەواوی بە حکومەت دا بۆ جێبەجێکردنی، هاوکات جەخت لە پاراستنی سەروەریی نیشتمانی، سەقامگیریی ئابووری و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و روبەڕوبوونەوەی هەژاری کرایەوە.

نارەزایەتیی پەرلەمان بەرامبەر قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF)
لە لایەکی ترەوە، کێشەیەکی نوێ لە نێوان حکومەت و پەرلەماندا سەریهەڵداوە؛ دیلان غەفور و باقر یاسری، ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاشکرایان کرد کە حکومەت بەبێ وەرگرتنی ڕای لیژنەکەیان داوای چوونە ناو بەرنامەی قەرزکردنی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF) کردووە.
پەرلەمانتاران هۆشدارییان دا، دەستکاری کردنی پێشووتری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بە مەبەستی ڕێگری بوو لە قەرزکردن لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، چونکە سەپاندنی مەرجەکانی IMF زیانی گەورە بە ئابووریی عێراق و ژیانی هاوڵاتیان دەگەیەنێت، بڕیاریشە پەرلەمان بەرپرسانی دۆسیەی دارایی بۆ ڕوونکردنەوە بانگهێشت بکات.

بەردەوامیی قەیرانی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم
ئەم ئاڵۆزییە داراییانە لە کاتێکدان کە ڕەشنووسی بودجەی گشتیی عێراق بە داهاتی ١٧٤ ترلیۆن دینار و خەرجیی ٢١٧ ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە (بە کورتهێنانی ٤٣ ترلیۆن دینار)، کە تێیدا پشکی هەرێمی کوردستان بە ١٣ ترلیۆن دینار دیاری کراوە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پێشتر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٥، بەغدا تەنها ٤.٢٪ی بودجەی بە کرداری بۆ هەرێم ناردووە (تەنها ٤١ ترلیۆن دینار لە کۆی ٢١٢ ترلیۆن) کە تەنها بەشی ٤٦ مووچەی کردووە لە کۆی ١٤٤ مووچە. لە بەرامبەردا، وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەکاتەوە کە ناردنی شایستە داراییەکان و یەکلاییکردنەوەی قەرزەکان ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ڕادەستکردنی تەواوی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان و ڕەچاوکردنی خەرجیی فعلی لە چوارچێوەی یاسادا.
-
چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەسەر چەک و یاساکان دەدات؛ لیژنەی دارایییش دژی قەرزکردن دەوەستێتەوە
|
-
گرژییە سنوورییەکان؛ تاران و بەغداد لەسەر دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ڕۆژهەڵات ڕێککەوتن
|
-
هەرێمی کوردستان؛ قەوارەیەک لەنێوان قوربانیدانی مێژوویی و مەترسیی لەدەستدانی شەرعییەتدا
|
-
نەخشە نوێیەکەی نەتەنیاهۆ؛ خوێندنەوەیەکی ستراتیژی بۆ هاوپەیمانییەکان و داهاتووی ناوچەکە
|
-
ناڕەزایەتیەکانی ئەوروپا لە چییەوە و بۆچی سەریانهەڵدا؟
|
-
ترەمپ: لەبارەی ئێران و ئۆکرانیا لەگەڵ ڕووسیا کۆدەبینەوە
|
-
جەنگی ژمارەکان لە بودجەدا؛ بەغدا و هەولێر لەسەر پشکی هەرێم و مووچە وەڵامی یەکتر دەدەنەوە
|
-
دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی؛ مەسرور بارزانی بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و ئاوات شێخ جەناب لەسەر هەڵوێستەکەی بەردەوامە
|
-
جیهان بەرەو پشێوییەکی گەورە دەڕوات؛ کۆتایی ئەم هەموو شەڕ و ئاژاوەیە چی دەبێت؟
|
|
|
|