×

2024-08-28 139 جار خوێنراوەتەوە

نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت

ناوەندی هەواڵ

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بەغداد دەست بە خەجکردنى مووچەى مانگى حەوتى هێزە ئەمنییەکان دەکات و هەفتەى داهاتووش مووچەى مانگى مانگى هەشت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28-8-2024،  شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دوه‌می ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری كه‌رکوک رایگەیاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێی وتم، ئه‌م هه‌فته‌ی مووچه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌فته‌ی داهاتووش موچه‌ی مانگی هه‌شتى فەرمانبەرانى هەرێم ده‌نێرێت.

وتیشى، لەسەر پرسی مووچە دوجار لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەم كردوە كە ئێستا لە میسرە و لەسەر بیانوەكانی وەزارەتی دارایی بەچڕی گفتوگۆمانكرد، وتی ئه‌مڕۆ فه‌رمان ده‌كه‌م به‌ خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌فته‌ی داهاتوش موچه‌ی مانگی هه‌شت ده‌نێرم.

بەوتەى شاخەوان عەبدوڵا لە هەفتەی داهاتودا لەگەڵ سەرۆك كۆمار و وەزیرەكان و نوێنەرانی كورد كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی پرسی موچە لە پرسی كەسییەوە دەربكەن و چیدیكە ئەو پرسە نەبێتە هەواڵی ڕۆژانە، یەكێك لە بیانوەكانی وەزارەتی دارایی لەسەر بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی كەركوك بوە و وایانزانی بو ئەو كەسانە لە هەردولا موچە وەردەگرن و دوای ڕونكردنەوە وەزیری دارایی بە نوسراوی فەرمی داوای ڕاستكردنەوەی كرد.

شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەى بەوەدا، ئەو كەسانەی كە لە هه‌رێمی كوردستان موچەیان هەیە و لە عێراق دەستەبەری كۆمەڵایەتی وەردەگرن، دەبێت چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ببڕن نەك موچەكە، هەروەها ئەو كەسانەی كە بایۆمەتریان نییە مانای ئەوە نییە بونیان نییە و پڕۆسەی بایۆمەتری لە كورستان بەردەوامە، ئەویش چاك دەكرێت.

وتەکانى  جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دواى ئەوەدێت،  ئەمڕۆ بەغداد 549 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی هەرێم کرد.

 

  • شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

  • هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات

  • تورکیا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

  • لەسەر دۆسییەی كوشتنی نارین گۆران دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ هەشت كەس دەركرد

  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

سەرەکی