×

2024-09-14 137 جار خوێنراوەتەوە

شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

ناوەندی هەواڵ

بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان بڕیارە شاندێکى وەزارەتى نەوتى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێم کۆببنەوە.

لە 25ی مانگی ئاداری 2023ەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری جەیهان لەسەر بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیراوە و بە ڕاگرتنیشى مانگانە زیانی یەك ملیۆن دۆلاری لێكەوتووەتەوە و كۆی گشتی تائێستا 19 ملیار دۆلار زیانی لێكەوتووەتەوە و هیچ وادەیەکیش بۆ هەناردەکردنەوەى لەئارادانییە.

بە پێى زانیارییەکان شاندەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەسەرۆکایەتی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق دەبێت و چاوەڕواندەکرێت  لەناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوودا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و پرسی سەرەکی سەردانەکەش، قسەکردنە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ رێککەوتن لەسەر نرخی دەرھێنانی نەوت و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەڕێگەی بەندەری جیھانی تورکیەوە.

 

  • وادەی کاراکردنی فۆڕمی زانکۆلاین دیاری کرا

  • مووچەى شەهیدانى شەڕی روبەروبوونەوەی تیرۆر دەخرێتە سەر دامەزراوەى شەهیدانى عێراق

  • عیماد جەمیل: هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • خانەوادەی شەهید وەدات حسین سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حەقیقەتیان کرد

  • سودانی زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

  • پارێزگاری سلێمانی: دیاردەی چەکداری و نمایشی سەربازی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

  • زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر نیو تۆن مادەی هۆشبەر دا دەگرێت

  • وەزارەتی دارایی لەبارەى دابەشکردنی فۆڕمی زەوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سەرەکی