×

2024-09-18 502 جار خوێنراوەتەوە

نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

ناوەندی هەواڵ

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، خاڵی لێکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوان ھەرێم و عیراق ھەیە چاوەڕواندەکرێت ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-9-2024، ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی ھەولێر بکەن بۆ باسکردنی رێککەوتنەکان و پابەندکردنی ھەردوولا بە جێبەجێکردنیان.
دەشڵێت، لەم دوو رۆژەدا بەغداد پارەی مووچەی مانگی ھەشت رەوانەی ھەرێم دەکات، لە ئەگەرى نەناردنیشى بە دڵنیایەوە هەفتەى داهاتوو پارەکە دەنێردرێت.

بەوتەى ئیخڵاس دلێمی خاڵی لێکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوان ھەرێم و عێراق ھەیە و پەیوەندییەکان بەرەو باشی دەچن، بۆ جێبەجێکردنیشى، چاوەڕێی راپۆرتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقن سەبارەت بەو کۆبوونەوانەی لە ھەولێر ئەنجامدران.

ئەندامانى  لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دڵنیاییان بە مووچەخۆران داوە مووچەی ساڵانى 2024 و 2025ی مووچەخۆران مسۆگەرەو یەکلایی بووەتەوە، لە کاتێکدا تا ئێستا دیار نییە کەى مووچەى مانگى ئاب دابەشدەکرێت

 

  • وادەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی لەسعودیە گیریان خوردبوو دیاریکرا

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

سەرەکی