×

2024-09-18 84 جار خوێنراوەتەوە

هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵ

ناوەندی هەواڵناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند، کە لە 7 و 8ى ئەم مانگە لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە هۆی هێرشەکانی تورکیاوە شەهید کران.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە رایگەیاند، ئازاد عەفرین ناسراو بە ڕزگار عەکی حەسەن کە لە عەفرین لەدایک بووە لە 7ى ئابى ئەمساڵ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە هێرشێکى دوژمن شەهید بووە.

هەپەگە ئاماژەى بەوەداوە لە 8ى ئەم مانگەش گەریلایەکى دیکەیان بەناوى هارون میران ناسراو بە ڕۆژهات شاهین کە لە  گمگم لە موش لە دایکبووە لە هێرشێکدا شەهید بووە.

لەچەند رۆژى رابردووشدا هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى راگەیاند کە لە چیاى گارە بەناوەکانى هۆگر و مەزڵووم راگەیاند.

 

  • وادەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی لەسعودیە گیریان خوردبوو دیاریکرا

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

سەرەکی