×

2024-09-18 73 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر هۆشدارى دەدات و رایگەیاند،  تا دەرکردنى بڕیاریى پێویست لە بارەى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن رێگه‌ به‌ كاروانی زۆرى ئۆتۆمبێل و داپۆشى جام و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بەوێنه‌ و پۆسته‌ر و دروشم نادرێت و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ بكات سزا ده‌درێت.

بڕیاره‌ 20ی 10ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هێشتا واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دیارنییه‌، به‌ڵام پێده‌چێت له‌نێوان 20 بۆ 25ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێبكات.

لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، چەند شەوێکە لەشەقامە سەرەکیەکانى شارو شوێنە گشتیەکان، کەسانێک بەكاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل‌و داپۆشى جام‌و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بەوێنه‌و پۆسته‌رو دروشم‌و لۆگۆو بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركه‌ر، جگە لەدروستکردنى قەرەباڵغیەکى زۆرو ئاسته‌نگى هاتوچۆ، بونەتە هۆى ناڕه‌حه‌تى‌ و بێزاریى هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاگادارى هەموو لایەک کراوەتەوە لەمڕۆوە تا دەرکردنى بڕیاریى پێویست لەبارەى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، لەسنورى پارێزگاى هەولێر بەهیچ شێوەیەک ئەوکارانە ڕێگە پێدراونییە و ( پۆلیسى هاتوچۆ، ئاسایش، پۆلیس ) دەستکراوەکراون بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی لە بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سه‌رپێچییانە ئەنجامبدات.

 لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەى دادەگیرێت.

 

 

 

  • وادەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی لەسعودیە گیریان خوردبوو دیاریکرا

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

سەرەکی