×

2024-09-18 110 جار خوێنراوەتەوە

قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکى کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە رایگەیاند، پارتى لە ئێستادا لە لاوازترین ئاستیدایە، لە نێو کورددا هیچ ڕەوایەتییەکی نەماوە، بە زەحمەت لەسەر پێی ڕاوەستاوە، پشت بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەبەستێت.

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەری بەرێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە میانی بەشداریی کردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی مەدیا خەبەر، رایگەیاندووە، ئەگەر تێکۆشانی 50 ساڵەی ئێمە نەبوایە، ئەم دەستکەوتانە لە باشوور بەدەست نەدەهات ئەم ئەنجامە بەدی نەدەهات، با هەمووان ئەم ڕاستییە بزانن، ئەمە ئەو ئاستەیە کە تێکۆشانی ئێمە پێی گەیشتووە.

دەربارەى مەترسییەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان دەوڵەتی تورک و عێراق-پارتى باسى لەوە کردووە، کێشە سیاسییەکانی عێراق بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەوە زیاتر دەبن، دەبوو بەر ساڵان تورکیایان لە بەعشیقە دەرکردایە، بەڵام بەو ڕێککەوتنە ئێستا فەرمییەتیان پێداوە، بەو ڕێککەوتنە ڕێگەیان بە تورکیا داوە کە پیلانەکانی لەسەر موسڵ و کەرکووک بە شێوەیەکی فەرمی جێبەجێ بکات.

بەوتەى قەرەسوو، ئەو ڕێککەوتنە تەنانەت لە ناوخۆی عێراقیشدا قبوڵکراو نییە، ئەمە ڕێککەوتنێکی زیانبەخشە، وەک ئەوە وایە شەڕ ڕوویدابێت و ڕێککەوتنی ڕادەستبوونی مۆر کردووە، بەو رێککەوتنەش عێراق دەرفەت و زەمینە بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدات بە پێی ئەو ڕێککەوتنەوە، دەوڵەتی تورکیش پشت بەو ڕێککەوتنە دەبەستێت و وردە وردە هەوڵی بەرفراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی دەدات لە عێراق.

 

 

  • وادەی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی لەسعودیە گیریان خوردبوو دیاریکرا

  • بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانى کارەکانى راگرت

  • لیژنەی دارایی عێراق مەرجێکی نوێ لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی بۆ هەرێم دادەنێت

  • قەرەسوو: پارتى هیچ ڕەوایەتییەکى نەماوە و پشت بە تورکیا دەبەستێت

  • بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێران کوردێکی سوننە مەزهەب کرا بە پارێزگاری سنە

  • لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر لایه‌نگرانی پارته‌ سیاسییه‌كان ئاگادار دەکاتەوە

  • هەپەگە ناسنامەى دوو گەریلاى شەهیدى لە زاپ بڵاوکردەوە

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگى هەشت

  • ڕزگار حاجی حەمە: چارەنوسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەندە بەسەرژمێری عیراقەوە

سەرەکی