×

20   کاتژمێر پێش ئێستا 155 جار خوێنراوەتەوە

دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ وادەى پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى 12ی ئامادەیى لە هەرێمى کوردستان کۆتایى دێت، هیچ پلانێکیش بۆ درێژکردنەوەى لە ئارادا نییە.

رۆژى 21ى ئەیلول، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، زانكۆلاینى بۆ ماوەی‌ 10 رۆژ بۆ دەرچووانی‌ قۆناغى 12ی ئامادەیی‌ کاراکرد و  دواى تەواوبوونى وادەکەش جارێکى دیکە وادەکە بۆ پێنج رۆژ واتە بۆ ئەمڕۆ شەممە 5-10 درێژکرایەوە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تا کاتژمێر 12:00ى ئەمشەو، پڕکردنەوەى فۆرمى زانکۆلاین بەردەوام دەبێت و هیچ پلانێک بۆ درێژکردنەوەى وادەکە نییە.

بەوتەى وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئێستادا ئامارى دروست  لەسەر ژمارەى ئەو خویندکارانە لەبەردەست نییە کە فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و دواى تەواوبوونى وادەکە ئامارەکە رادەگەیەنن.

 

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی