×

18   کاتژمێر پێش ئێستا 212 جار خوێنراوەتەوە

پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

ناوەندی هەواڵ

سەرچاوە ئاگادار و پێگە جیهانی و عێراقییەکان ئاشکرایان کرد، هێزه کانی تورکیا په یوه ندییان له گه ڵ  فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بایرەقداری  له کاتی فڕین له شاخه کانی هه ڕێمی کوردستان بچڕاوەو زانیارییەکان باس لەوەدەکەن فڕۆکە بەناوبانگەکەی تورکیا لەلایەن هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) خراوەتە خوارەوە بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

 فڕۆکەکە بە نوێترین و گرنگترین ئایکۆنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دادەنرێت، لەکاتی فڕینی لە دەوروبەری چیاکانی ناحیەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک، دیارنەماوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە،"هێزە تایبەتەکانی تورکیا  ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە ئەنجامداوە بۆ دۆزینەوەی پاشماوەی فڕۆکەکە، کە پێدەچێت بە شێوەیەکی نهێنی لەکاتی فڕینی نزم لە نزیک بەرزایی چیاکان خراوەتە خوارەوە".

پێشتریش ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی گەل-هەپەگە بڵاویکردەوە، لە مانگی ئەیلولدا هێزەکانیان 112 چالاکییان دژى سوپاى تورکیا ئەنجامدا و تێیدا 28 سەربازی تورکیا کوژراون  کە یەکێکیان پلە باڵا بووە هەروەها گورز لە هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێندراوە.

هاوکات، ڕێکخراوی (CPT) سی پی تی ئەمریكی ئاشکرایکرد"سوپای تورکیا ڕێگەی سەربازی لە دەڤەری نهێلێ لە قەزای ئامێدی دروستدەکات بەجۆرێک ڕێگاکە بە پشتی گوندی گوهەرزێدا تێپەڕدەبێت و بە تۆڕێکی ڕێگاوبان بە بارەگاکانی سوپای تورکیا لە گوندەکانی سەرگەلێ و سگیرێ دەبەسترێتەوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە فڕۆکەی بایرەقداری تورکی بە یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە مۆدێرنەکانی تورکیا دادەنرێت و نرخەکەی زۆرگرانە، فڕۆکەکە بۆ چاودێری و بەدواداچوونی ورد وبۆردومانکردن بەکاردێت بەڵام ناتوانێت بەئاشکرا لەئۆپەراسیۆنی هێزەکانی قەندیل خۆی دەرباز بکات.

فرۆکەی بێفرۆکەوانی بایرەقدار  فرۆکەی بێفرۆکەوانی جۆری سێخوری و شەرکەرە کە لەلایان کۆمپانیای تورکی بایقار بە هێزی چەکداری تورکیا دروستکراوە، پروژەی بایراکتار سەرەتا بە شیوەی هاوبەش لەلایان هەردوو کومپانیای کالەگروپ و بایقار دروستکرا بەلام ئیستا فرۆکەی بێفرۆکەوانی بەیرەقداری لەلایان کۆمپانیای بایقار بەشیوەی تایبەت بۆ هێزی ئاسمانی تورکیا دروست ئەکریت.

فرۆکەی بێفرۆکەوانی بایرەقدار دەتوانیت 4 مۆشەکی ئاراستەکراوی جۆری MAM-L و MAM-Cی کۆمپانیای راکستاری هەیە، کۆمپانیای ڕاکستار یەکێک لە گرینگترین کۆمپانیەکانی دروست کردنی چەکی سەربازیە لە تورکیا کە لەمەجالی دروستکردنی مۆشەک و چەک و کەرەستەی سەربازی و سیستەمەکانی دەریایی و پروژەکانی مۆشەکی باڵیستیک کار ئەکات.

فرۆکەی بێفرۆکەوانی بایرەقدار لەلایەن ن بنکەی زەمینی ئاراستە و ڕێنشاندەری بۆ ئەکریت و یەکەم فڕینی لەساڵی 2014 ئەنجام داوە و بەپلەی یەکەم فڕۆکەکە لەدژی یەکینەکانی پاراستی گەل (یە.پە.گە) لە ڕوژئاوای کوردستان  و دژی پارتی کڕیکارانی کوردستان (پە.کە.کە) لەناو خاکی هەرێم بەکارهاتووە وهەندێک جاریش لە سوریا لەدژی هێزەکانی بەشار ئەسەد بەکار هاتووە.

تایبەتمەندیەکانی  فرۆکە بێفرۆکەوانەکە:

_ مەدوای ئۆپراسیون: 6000 کیلۆمەتر
_بەردوامی لە فڕین: 24 کاتژمیر
_بەرزی فڕین: 8200 مەتر
_خیرایی: 220 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمیردا
_دریژی: 6.5 مەتر ، دریژی باڵەکان: 12 مەتر
_چەک: هەلگری 4 مۆشەکی MAM-L , MAM-C
_کێشی لەکاتی هەستان: 650کیلۆگرام
_ئەرک: سیخوری، چاودیری، جەنگی
_دیزاین و دروستکردن: کۆمپانیای سەربازی بایقار ـ وەزارتی بەرگری تورکیا

  • لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین پرۆژەی هەژماری من ڕادەگیرێت و مامەڵەی تەوتین دەستپێدەکات

  • مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبارەی توطين پەیامێك ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن

  • جارێکی دیکە پارتی بە کۆتا و هاو ئاوازەکانیشیەوە بە خەونیش 50+1 نابینێتەوە

  • پەکەکە فڕۆکەیەکی بایرەقداری تورکیای خستە خوارەوە

  • دەرچووانى 12ى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

  • کەرکوک؛ تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە

  • کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانى تونس ئازاد کران

  • بەغدا بڕیارێکى نوێ بۆ بارهەڵگرەکانى هەرێم دەردەکات

  • بانگەشەکردن لەکاتی دەوامدا قەدەغە کرا

سەرەکی