2024-10-07 503 جار خوێنراوەتەوە

کۆمیسیۆن: 22 سکاڵا لەسەر بانگەشەى هەڵبژاردنەکان تۆمارکراوە

ناوەندی هەواڵ

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق کۆى ئەو سکاڵایانە ئاشکرادەکات، کە لەسەر بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکراوە، سەرۆکى تیمى راگەیاندنى کۆمسیۆنەکەش دەڵێت، دواى تاوتوێکردنیان، سزایى سەرپێچیکاران دیارییدەکەن.

ماوەى 12 رۆژە بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەستپێکردووە، بڕیارە تاوەکو 15 تشرینى یەکەم بەردەوام بێت، لە 20ى ئەم مانگەش هەڵبژاردنە گشتییەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەماوەى 12 رۆژى بانگەشەدا 22 سکاڵا لەسەر بانگەشە تۆمارکراون و ژمارەیەکى زۆریش سکاڵایان لە شارەکان پێگەیشتووە و دواى ئاگادارکردنەوەیان سەرپێچییەکان لابراون.

وتیشى، دواى تاتوتێکردنى سکاڵاکان یزاى سەرپێچیکران دیاریدەکەین و ئەوەى سەرپێچى کردبێت سزا دەدرێت.

پێشتریش، بەهۆی سەرپێچیکردنی رێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 11 کاندیدى لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی سزادا، کە زۆرینەیان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بوون.

 

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

سەرەکی