2024-11-28 401 جار خوێنراوەتەوە

دژی کردنی زەوییەکانیان بە یەکەی نیشتەجێبوون جوتیارانی ڕانیە گردبوونەوە

ناوەندی هەواڵ

لە دژی کردنی زەوییەکانیان بە یەکەی نیشتەجێبوون بەشێك لە جوتیاران و خاوەن باخەکانی شارۆچكەی ڕانیە گردبوونەوە  و لەئەگەرى وەڵامنەدانەوەیان هۆشدارى لە گرتنەبەرى رێگەى دیکە دەدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-11-2024، لە شارۆچكەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، جوتیاران لە بەردەم ئیدارەی ڕاپەڕین لە دژی گۆڕینی ڕەگەزی زەوییەکانیان لە کشتوکاڵییەوە بۆ نیشتەجێبوون گردبوونەویەکیان ئەنجامدا و وەک خۆیان دەڵێن،دەسەڵاتدارانى سنورەکە دەیانەوێت زەوییەکانیان بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکەن.

ئەو جوتیارانە لە گردبونەوەکەدا رایانگەیاند، ئەو زەویانە سەوزاین و پێوستە حکومەت زیاتر گرنگیان پێبدات نەک لە بەر بەرژەوەندی چەند کەسێک لەناویان بەرێت و زیانیکی زۆر بە جوتیار و خاوەن باخەکان بگەیەنن.

ئاماژەبەوەدەدەن، هەتا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار نەهاتووە بە دەم داواکەیانەوە، لە کاتێکدا دەبوو لێرەبن و وەڵامێکیان بۆ ئێمە پێبێت، ئەو زەویانە قوتی کۆمەڵێک خێزانن و ڕیگانادەین بە ئاسانی ئەم بابەتە تێپەڕێت، لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەماندا ڕیگای تر دەگرینە بەر و داوکاری سەرەکی ئێمە تەنها ئەوەیە کە ئەو باخ و زەوییە کستووکاڵیانە وەکو خۆیان بمێننەوە.

  • بۆ لەمەودوا ڤیزاى ئەمریكا بە پلانى پێشوەختە دەدرێت

  • تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەكالۆریا دەستیانپێکرد

  • زمانى كوردى دەبێت بە بەشێك لە پەخشى تەلەفزیۆنى فەرمیى سوریا

  • ئەمڕۆ عامرى بۆ پرسى موچە دەگاتە هەرێم

  • ئەو منداڵەى لە هەولێر سەگ پەلامارى دا گیانى لەدەستدا

  • بەلاغى کۆبونەوەکەى پیرمام بڵاوکرایەوە

  • مه‌سرور به‌رزانی ئه‌ندازیاری كێشه‌كان

  • سبەی هادی عامری بە دوو پێشنیاری شیعەوە دێتە هەولێر

  • وەفدی رۆژئاوای كوردستان دەچێتە دیمەشق

سەرەکی