2025-06-01 362 جار خوێنراوەتەوە

بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

 

ئەمڕۆ یەكشەممە وڵاتانى ئەندام لە رێكخراوى ئۆپیك پڵەس لە بڵاوكراوەیەك دا ئاماژەیان بەوەدا كە لە روى بەرهەمهێنانى نەوتەوە  رۆژانە 411 هەزار بەرمیل زیاد دەكەن و زیادكردنەكەش قۆناغ بە قۆناغ دەبێت.

 

بڵاوكراوەكەى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیك پڵەس لە كاتێكدایە كە لە دوایین كۆبونەوەى رێكخراوەكەدا لەسەر ئەوە رێككەوتبون بڕیارى زیادكردنەكە لە رۆژى یەكى حوزەیرانى ئەمساڵەوە بخرێتە بوارى جێبەجێكردنەوە.

 

هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی كازاخستان، كوێت، روسیا، عێراق، جەزائیر، ئیمارات، و سوڵتاننشینى عومان لەو بڕیارەدا یەكهەڵوێست بون و بەمەش ئەمریكا خۆشحاڵى خۆى دەربڕى لەپێناو گەیاندنى نەوتى زیاتر بە وڵاتانى ئەوروپاو پڕكردنەوەى ئەو رێژە كەمەى كە پێشتر لەلایەن ئەو وڵاتانەى ئۆپیك پڵەسەوە بڕیاریان لەسەردابو. 

 

 وڵاتانى ئەندام لەو رێكخراوەدا ئاماژەیان بەوەشداوە؛ به‌پێی دوايین گۆڕانكارییه‌كانی بازاڕ له‌ داهاتودا، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ یان زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان ده‌ده‌ن

.

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراق له‌مساڵدا زیاتر له‌هه‌شت تۆن زێڕى كڕیوه‌

  • ئێران به ‌بڕەپارەیەکی زۆر داوای قه‌ره‌بوو له‌ئه‌مریكا ده‌كات

  • رۆژئاوای كوردستان:ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2026 دەكات

  • دانه‌غاز بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاركردن داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ى هه‌یه‌

سەرەکی