2025-06-01 441 جار خوێنراوەتەوە

یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

 

ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتى نەوتى عێراق لە بەیاننامەیەكى فەرمیى دا رایگەیاند: گرێبەستى هەڵكەندنى بیرى "كفرى ئەلف" لە پارێزگاى سەڵاحەدین ئیمزاكراوەو بەمەش پرۆژەكە خزمەت بە یەدەگى نەوت و غازى عێراق دەكات و وڵات دەخاتە نێو پلەیەكى بەرزى بەرهەمهێنانى سامانى سروشتییەوە.

 

حەییان عەبدولغەنى سەواد وەزیرى نەوتى عێراق لە لێدوانێكى دا بۆ ئاژانسى سۆمەرییە نیوز ئاشكرایكرد، وەزارەتەكەى پێداگرە لە پێشخستنى پێگەى عێراق لە لەنێو وڵاتانى بەرهەمهێنەرى نەوت دا و بە ئیمزاكردنى ئەم گرێبەستەش پرۆگرامێكى حكومى بە هەڵكەندنى 15 بیرى تر دەستپێدەكەین؛ كە تێكڕاى تێچوى ماددى پرۆژەكان لە ئەستۆى وەزارەت دەبێت و بە هەوڵ و تواناى دەستى كارى ناوخۆیى ئەنجامدەدرێت.

 

هاوكات عامر خەلیل، بەڕێوەبەرى گشتى كۆمپانیاى نەوتى باكور رونیكردەوە، مەبەست لە جێبەجێكردنى پرۆژەكان بۆ سودوەرگرتنە لەو كۆگا هایدرۆكاربۆنییە گەورەیەى لە عێراقدا هەیە و كۆمپانیاكەشمان ئامادەى هەمو پشتگیرییەكى لۆجستییە لەو بوارەدا.

 

  • بڕیار له‌ 100 هه‌زار دیناره‌كه‌ ده‌درێت.. خانه‌نشینى هه‌رێم چۆن وه‌ریده‌گرن؟

  • عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بێ دوودڵی ئه‌مساڵ دو موچه‌ ده‌فه‌وتێت

  • حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکراوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن

  • كاری پێنج بانکی عێراقی ڕادەگیرێت

  • نرخی نەوت دابەزی

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

سەرەکی