2024-03-25 319 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون ئاشکرادەکرێت

ناوەندی هەواڵ

هێزە ئەمنییەکان لە شاری سلێمانی ڕێگرییان کرد لە گردبوونەوەی مامۆستایان، بەمەش گرژی دروست بوو لە نێوان مامۆستایان و هێزە ئەمنییەکاندا و ژمارەیەک مامۆستا دەستگیر کران.

دڵشاد میرانی ئەندامی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی بە دەزگای میدیایی' ئیرادە'ی ووت، بەهۆی رێگری هێزە ئەمنییەکان لەخۆپیشاندان و گردبوونەوەی مامۆستایان، تا ئێستا لە شاری سلێمانی 11 کەس دەستگیر کراون.

بەووتەی دڵشاد میرانی ، لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی 17 کەس دەستگیر کراون.

وتیشی" ئەو 17 مامۆستا و فەرمانبەرەی دەستگیرکراون 11 کەسیان لەشاری سلێمانین و (سێ) کەسیان لەپارێزگای هەڵەبجەن و (سێ) کەسەکەی دیکەش لەقەزای کەلارن".

ئەندامەکەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی  ئەوەشی ئاشکرا کرددوە، ئەو کەسانەی دەستگیر کراون  جگە مامۆستا کەسانی دیکەشیان  تێدایە.

ئەمڕۆدووشەممە 2024/3/25، ژمارەیەک لە فەرمانبەر و مامۆستایانى ناڕازى بەنیازبوون خۆپیشاندان لە نزک پارکی مەلیک مەحمود دەستپێبکەن  و دواتریش خۆپیشاندەران بە رێپێوان بەرەو دەباشان بەڕیبکەون و سەرەکیترین داواکاریشیان رەتکردنەوەی (هەژماری من) بوو، بەڵام هێزەئەمنییەکان ڕیگریان لێکردن و رێگەیان بە خۆپیشاندەران نەدا بچنە دەباشان.

زیاتر له‌ 50 رۆژه‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌وتا ئێستاش ڕوون نییە کەی دابەشکردنی مووچە دەستپیدەکات.

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی