2025-02-03 55 جار خوێنراوەتەوە

رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

ماوەی هەفتەیەکە دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەسلێمانی خێمەیان هەڵداوەو دەستیان بەمانگرتن و خۆپیشاندان کردووە، خوپیشاندانەکەش تا دێت فراوانتر دەبیت و ئەمڕۆش لە سنورى ئیدارەى راپەرین مامۆستایان دەستییان بە خۆپیشاندان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، مامۆستایانى سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین و گەرمیان وەک پشتگیرییەک لە مامۆستایانى سلێمانى دەستیان بە گردبونەوە و خۆپیشاندان کردوو بڕیارە ملمۆستایانى گەرمیان بە ڕێپێوان بگەنە شوێنى مانگرتوانى مامۆستایانى سلێمانى پشنگیرى لە داواکاریەکانیان بکەن.

تا دێت خۆپیشاندان و مانگرتنى مامۆستا و فەرمانبەران فراوانتر دەبیت، لە ئەمڕۆ وە گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێکردووەتەوە بۆ پشتیوانی لەهاوپیشە مانگرتوەکانیان.

خۆپیشاندانەكە بۆ پشتیوانی لە مامۆستایانی مانگرتووە لە سلێمانی و لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان كە نزیكەی هەفتەیەكە مانگرتنیان بۆ داواكردنی مووچە و قوتی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەستپێكردووە.

ئەوەى جێگەى نیگەرانییە وێڕاى خراپى بارى تەندروستى  بەشێک لە مانگرتووەکان، تا ئێستا لایەنى دەسەڵات هیچ هەڵوێستێکى نەبوە و بەدەم داواکارى خۆپیشاندەرانەوە نەچوون.

 

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی