2025-02-03 444 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

دوای هەفتەیەک لەمانگرتن و دەربڕینی ناڕەزایەتی فەرمانبەرانی سنوری سلێمانی بۆ داواکردنی مافەکانیان ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبری سەرۆکی حکومەت پەیامێكی ئاڕاستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو لە سلێمانی كرد و ڕایدەگەیەنێت، هه‌موومان پشتگیریی لێ ده‌كه‌ین و دەشڵێت: داوایان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌ڵبگرن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو لە سلێمانی دەڵێت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ و شایسته‌ دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی ڕه‌وایه‌ و هه‌موومان پشتگیریی لێ ده‌كه‌ین.

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم:

له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریی دۆخی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتوو ده‌كه‌م كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ سلێمانی بۆ داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌. چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ و شایسته‌ دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی ڕه‌وایه‌ و هه‌موومان پشتگیریی لێ ده‌كه‌ین.

بۆ ئه‌م‌ مه‌به‌سته‌، ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێكی زۆرمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی داوه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ئه‌نجامی گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنی هه‌ردوولا و به‌ هاوكاریی لایه‌نه‌ په‌یوندیداره‌كان، هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی په‌سه‌ند كرا و ئومێدی چاره‌سه‌ری یه‌كجاریی پرسی‌ مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

په‌یام و داواكاریی مامۆستایان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به‌ ته‌واوی به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ داوایان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق.

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی