دیمەنی بە ئامانجگرتنی کۆنتێنەرێکی سوپای تورکیا لەلایەن گەریلاوە
2025-02-03 237 جار خوێنراوەتەوە

پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

ناوەندی هەواڵ

 میدیایەكی عێراقی ئاشكرایكردووە، هێلیكۆپتەرێكی توركیا لەنزیك زنجیرە چیای قەندیل بە موشەكی هەستەوەری گەرمیی پێكراوە، بەهۆیەوە هێلیكۆپتەرەكە بەناچاری نیشتووەتەوە.

سەرچاوەیەك بە "پێگەی مەعلومە" ی وتووە " فرۆكەیەكی توركیا كە پرۆسەی پشكنینی لە بەرزاییەكانی ڕۆژئاوای زنجیرە چیای قەندیل ئەنجامداوە لەسەر سنوری عێراق، تووشی پێكان بووە لەلایەن موشەكێكی هەستەوەری گەرمیی (حەراری) بەهۆیەوە یەكێك لە بزوێنەرەكانی لەكاركەوتووە". 

بەوتەی سەرچاوەكە "هێلیكۆپتەرەكە پرۆسەی پشكنینی لەناوچەیەكی نزیك لە زنجیرە چیای قەندیل ئەنجامداوە و هیچ زانیارییەك لەسەر برینداربوون یان كوژرانی تیمی هێلیكۆپتەرەكە نییە".

"دوای پێكانی، هێلیكۆپتەرەكە بەناچاری نیشتووەتەوە و سوپای توركیا لەناوچەی نزیك نیشتنەوەی هێلیكۆپتەرەكە ڕێوشوێنی توندی سەربازی گرتووەتەبەر و هێلیكۆپتەری دیكە هاتووەتە ناوچەكە تا گرەنتی پاراستنی هێزەكانیان بكەن لە هەر بە ئامانجگرتنێكی دیكە".

وەك ئەو میدیا عێراقییە دەڵێت لەچەند مانگی ڕابردوودا، بە ئامانجگرتنی فرۆكەی توركیا بە موشەكی هەستەوەری گەرمی (حەراری) لەلایەن پەكەكەوە زیادیكردووە، بەوهۆیەشەوە زیانی گیانی و ماددی بەر سوپای توركیا كەوتووە و زۆرێك لە هێلیكۆپتەرەكان ناچاربوون بنیشنەوە".

تائێستا میدیای توركیا و پەكەكە هیچ زانیارییەكیان لەبارەی بە ئامانجگرتنی ئەو هێلیكۆپتەرە بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام میدیای پەكەكە دیمەنی بە ئامانجگرتنی چەند كۆنتێنەرێكی لۆجیستی و بنكە و ڕاداری سوپای توركیای لە هەرێمی كوردستان لەڕێكەوت و شوێنی جیاواز بڵاوكردووەتەوە.
 

 

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

  • یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى به‌تیرۆریست ناساندنى حزبوڵڵاو حوسییه‌كان هاته‌ده‌نگ

  • سه‌ركرده‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى توركیا كرد

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

سەرەکی