2025-01-18 152 جار خوێنراوەتەوە

سەمیر هەورامى: دەنگۆى رێککەوتنى یەکێتى و پارتى لەسەر پۆستەکان دوورە لەڕاستییەوە

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەبارەى دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان یەکێتی و پارتی رایگەیاند، تا ئێستاهیچ رێککەوتنێک نەکراوە و دەشڵێت، ئەوەى ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە وەک چۆن لە بانگەشەدا رامانگەیاند، دەبێت سیاسەتى حوکمڕانى لە هەرێم شێوەیەکى دیکە بێت.

نزیکەى سێ مانگە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەماى کوردستان ئەنجام دراوە، دواى ئەنجامدانى چەندین کۆبوونەوە لە نێوان یەکێتى و پارتى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت تائێستا لەبارەى پرسى دابەشکردنى پۆستەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و کۆبوونەوە بێئەنجامەکانى ئەو دوو حزبەش بەردەوامن و لە چەند رۆژى رابردووشدا دەنگۆى دابەشکردنى پۆستەکان بڵاکرایەوە.

سەمیر هەورامى  وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە ئیرادە میدیاى راگەیاند، لە هەندێک کەناڵ باسی دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان یەکێتی و پارتی کراوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک و لە هیچ کۆبوونەوەیەک باسی ئەو بابەتە نەکراوە".

وتیشی "ئەوەی باسکراوە تا ئێستا ئەوەیە لیژنەی تەکنیکی هەردوولا نوسراوێکیان سەبارەت بە داڕشتنی شێوازی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان ئامادەکردووە".بەوتەی سەمیر هەورامی دوای پەسەندکردنی نوسراوەکە لەلایەن لیژنەی باڵای یەکێتی و پارتی باس لە پۆستەکان دەکرێت".

وەک سەمیر هەورامى دەڵێت، ئەوەى هەیە ئێستا ئەوەیە کە لەکاتى بانگەشەدا بانگەشەمان بۆکرد کە سیاسەتى حوکمڕانى لە هەرێمى کوردستان  شێوەیەکى دیکە بێت،  لەم هەفتەیەدا لیژنە تەکنیکیەکە جارێکى دیکە کۆدەبنەوە رەنگە دواتر لیژنەى باڵا کۆبێتەوە بۆ بڕیاردن لەسەر نوسراوى کۆتاى و قسەکردن لەسەر پۆستەکان.

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی