2025-01-18 213 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەیەک سەربازى تورکیا لەهەرێمى کوردستان کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، کوژرانى سێ سەربازى تورکیاى لە هەرێم راگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی گەل-هەپەگە لە راگەیەنرا بڵاویکردەوە، لە چالاکی گەریلاکانی ئازادییدا دژی سوپای داگیرکەری تورک، لە زاپ و مەتینا سێ سەربازی داگیرکەری تورک کوژران و کۆنتێنەرێک، خێمەیەک، سەنگەرێک و کامێرایەکەی جوڵەگر لەناوبران.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە گەریلا لە ڕۆژانی 14 و 15ی کانوونی دووەم حەوت چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەرى تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شیلازێ لە هەرێمی مەتینا ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا سێ سەربازی داگیرکەری تورک کوژران و کۆنتێنەرێک، خێمەیەک، سەنگەرێک و کامێرایەکەی جوڵەگر لەناوبران.

لە زانیارییەکانى راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەى سێ رۆژدا  18 جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێی لە هەرێمی مەتینا بۆردوومان کراون.

 

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی