2025-01-18 254 جار خوێنراوەتەوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: هیچ پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە سلێمانی نییە

ناوەندی هەواڵ

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی ئەو کێوماڵانەی کە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کردویەتی، هیچ پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە سلێمانیدا نییە.

وتیشی، ئەو شوێنانەی لە سلێمانیدا هەن گۆڕەپانی تایبەتن بە دروستکردنی ئەو سێ جۆری بەنزینەی کە لە بەنزینخانەکاندا دەفرۆشرێن.

پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکرد، سلێمانی تاکە پاڵاوگەی بەرهەمهێنانی بەنزینی سەوزی هەیە کە بەتەواوی لەگەڵ بنەما ژینگەییەکاندا هاوتەریبە.

بەپێی بەدواداچوونی ڕێکخراوە ژینگەییەکان، ژینگەی سلێمانی لە هەولێر و دهۆک پاکترە و بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی لە ئێستادا ڕێژەی سەوزایی لە شارەکەدا لە ئاستێکی بەرزدایە.

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی