2025-01-19 202 جار خوێنراوەتەوە

نەوەى نوێ داواى دانیشتنێکى دیکەى پەرلەمانى کوردستان دەکات

سه‌رۆكى كاتیى په‌رله‌مانى كوردستان وادەى دەستپێکردنەوەى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان ئاشکرادەکات و دەڵێت، لە ئەگەرى بەشدارینەکردنى فراکسیۆنەکان و هەوڵندان بۆ زیاتر دواخستنى دانیشتنەکە بەرپرسیارێتی یاسایی ‌و هەر لێكەوتەیەكی دیكه‌ دەگرنە ئەستۆ كە لەداهاتودا ڕودەدات.

سه‌رۆكى كاتیى په‌رله‌مانى کوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ بەشداریکردن لە دانیشتى پەرلەمانى کوردستان و هۆشدارده‌دات ‌و بەوەى ئەگەر دانیشتنەكە ڕێكنەخرێت‌ و فراكسیۆنەكان بەشدارنەبن، بەرپرسیارێتی یاسایی‌و هەر لێكەوتەیەكی دیكه‌ دەگرنە ئەستۆ كە لەداهاتودا ڕودەدات.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، رۆژى چوارشەممە ته‌واوكاریى كۆبونه‌وه‌كه‌ى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان دەستپێدەکات.

كۆبونه‌وه‌یه‌كى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌هۆى هه‌ڵنه‌بژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌ و دیاریكردنى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌كراوه‌یى نه‌مێنێته‌وه‌.

پێشتریش لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر تا رۆژى چوارشەەممە پەرلەمانى کوردستان کۆنەبێتەوە و فراکسۆنەکان بەشدارى کۆبوونەوەکە نەکەن بۆ هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى ئەوا  سەرۆکى کاتى پەرلەمان دەست لە کار دەکێشێتەوە و  ئێمەش بەشدارى حکومەتێک ناکەین کە دەسەلاتمان نەبێت.

لە رۆژى 2-12-2024 یەکەم دانیشتنى پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، کە تیایدا پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد، سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، دانیشتنەكە دواخرا.

بە ڕێوەچوونى ئەو دانیشتنەش دووەم هەوڵى نەوى نوێیە بۆ دەستپێکردنى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان، دواى ئەوەى لە هەوڵى یەکەمدا شکستى هێنا.

 

 


  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی