2025-02-03 130 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە


ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی لە بارەی خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەی ئەمڕۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەر لایەنێک دەستشکانەوە لەگەڵ ئیرادە و بازووی هێزمان بکات سەرەنجام دەشکێتەوە و بەچۆکدا دێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی خۆپیشاندانێکی گەورە و بەرفراوانیان بۆ پشتیوانی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو ئەنجام دا.

هاوکات دوای تەواوبوونی خۆپیشاندانەکە، ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پڕبەدڵ‌ سوپاسی بەدەمەوەهاتنی بەرفراوان و هەڵوێستی مەردانە و بوێرانەی هاووڵاتییان و چین و توێژەکان دەکەین دەستی پێزانین و وەفاداری بەسنگەوە دەگرین بۆتان؛ کە بەدەنگ بانگەوازەکەمانەوە هاتن و بەگوڕوتینەوە بەشداری خۆپیشاندان و ڕێپێوانی جەماوەری ئەمڕۆتان کرد.

دەشڵێت: سەلماندتان؛ ئیرادەی پۆڵایینی ئێوە، گرەوی لەسەر ناکرێت و هەر لایەنێک دەستشکانەوە لەگەڵ ئیرادە و بازووی هێزمان بکات؛ سەرەنجام دەشکێتەوە و بەچۆکدا یەت.

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی