2025-02-03 50 جار خوێنراوەتەوە

كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

ناوەندی هەواڵ

لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان ئامادەكاریی بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لە سوریا دەكەن، زۆرینەی بەشدارانی كۆنگرەكە لە سیاسەتمەدار و كەسایەتییە سەربەخۆكان پێكدێت و ژنانیش 40%ی كۆنگرەكە پێكدەهێنن.

نەسرەدین ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لە سوریا رایگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەكە بەردەوامە و دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە لایەنەكانی یەكێتی نەتەوەیی و پارتەكانی دەرەوەی دیداری كوردیی ئەنجامدراوە بەمەبەستی یەكخستنی داواكارییەكانی كورد بۆ سوریای نوێ.

بەوتەی نەسرەدین ئیبراهیم بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ دیداریان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەبووە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵیان سەبارەت بە كۆنگرەكە و رێكارەكانی و قسەكردن لەسەر ئەو دەستپێشخەرییەی كە چەند ساڵێك لەمەوبەر بۆ دیالۆگی كوردی- كوردی خستیەڕوو.

لەدوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە هەشتی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، وەفدی هاوبەشی فەرەنسا و ئەمریكا چەندجارێك لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا (ئەنەكەسە) و پارتەكانی یەكێتی نیشتیمانی كورد كۆبونەوە سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دیالۆگی كوردی- كوردی كە ماوەی چوار ساڵ لەمەوبەر دەستپێشخەریی بۆ كرا و دواتر كارەكانی راگیرا، ئامانجیش هەڵوێستی یەكگرتوو و یەكخستنی داواكارییەكانی كورد بوو بۆ قۆناغی داهاتووی سوریا.

هاوكات لەگەڵ هەوڵەكانی ئەمریكا و فەرەنسا لەگەڵ لایەنەكان، ئامادەكاریی بۆ كۆنگرەیەكی گشتی دەكرێت لە قامیشلۆ بە یەكخستنی گوتار و هەڵوێستی كورد و میكانیزمەكان گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق.

نەسرەدین ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی رایگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەكە بەردەوامە زۆرینەی لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان و لایەنەكانی دەرەوەی دیالۆگی كورد بانگهێشتكراون.
ئەو كە سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردییە لە سوریا (ئەلپارتی) ئاشكرای كردووە؛ بانگهێشتانەكەیان بۆ زۆربەی پارتە كوردییەكان و سەربەخۆكان و گروپەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كردووە بۆ بەشداریی و زۆرینەیان وەڵامی ئەرێنیان داوەتەوە بۆ بەشداریی كردن و بڕیارە 60%ـی بەشداران نوێنەرایەتی سەربەخۆكان بكەن و 40% بۆ ژنانە.

 

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی