دیمەنی خۆپیشاندان و مانگرتن لە سلێمانی
2025-02-03 92 جار خوێنراوەتەوە

" بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

ناوەندی هەواڵ

یەكێتی لە ڕاگەیەندراوێكدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنی مامۆستایان لەپێناو مووچەكانیان دەردەبڕێت، دەشڵێت لەپێناو چارەسەری كێشەی مووچە بافڵ تاڵەبانی لە گەشتێكی ئەمریكاوە گەڕاوەتەوە.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: پشتیوانێكی ڕاستوڕەوانی  هەموو داخوازییەكی رەوای مامۆستایان و هەموو چین و توێژێكی كوردستانە كە داكۆكی لە مووچە و گوزەرانی شەرافەتمەندانە و سەربەرزانەی خۆیان دەكەن. هەر لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی كۆتایی بە سەفەرەكەی لە ئەمەریكا هێنا بۆ ئەوەی لە نزیكەوە گوشار بخاتە سەر حكومەتی هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەری  یەكجارەكی ئەم ئیستحقاقەی  هاووڵاتیان بكات .

دەشڵێت: وەك یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پێمان  وایە مانگرتن و چالاكی جۆراوجۆری مەدەنی مامۆستایان و فەرمانبەران  لە پارێزگای سلێمانیی ، لە پێناو مووچە و قووتی منداڵەكانیان و دڵنیایی وەرگرتن لەو بارەیەوە  ویستێكی مەدەنی دادپەروەرانەیە ، چونكە دیاردەی دواكەوتن و دواخستنی مووچە هیچ بیانوویەك هەڵناگرێت. بەتایبەتی كە بڕیارەكانی دادگای ئیتحادی لە سەر ئیستحقاقی  مووچە روون و ئاشكران  و پێویستە ئەم ئیلتیزامە هاوبەشەی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕالی دوور لە دەست شكاندنەوەی سیاسیی جێبەجێبكرێت.

"یەكێتیی  وێرای داكۆكی  لەم  داخوازییە مەدەنیانە و پشتیوانی و شانازیی بەم فەزا ئازادییە شایانەی  لە دەڤەرەكە هەیە  تەئكید  دەكاتەوە  خەباتی مەدەنی و داخوازی مامۆستایان داخوازییەكی سەرتاسەری كوردستانی و عێراقییە و پێویستە چارەسەرییەكەشی سەرتاسەری بێت و دەربەستییەكی هاوبەشی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقی بە دواوە بێت . هەرگیز رەوا نییە كۆمەڵانی خەڵك لە دڵەڕاوكێی هاتن و نەهاتنی ئیستحقاقێكی هاوڵاتێتی ئاساییەدا بە بارمتە وەربگیرێن، پێویستە ئەم كێشە لە خوتوخۆڕایی درێژبۆوە بە یەكجاری و لە ڕیشەوە چارەسەر بكرێت". مەكتەبی سیاسی یەكێتی وا دەڵێت.


  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

  • كوردانی ڕۆژئاوا كۆنگرە دەبەستن

  • نێچیرڤان بارزانی پشتگیری بۆ مانگرتووانی سلێمانی ڕاگەیاند

  • ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • رۆژ بەرۆژ خۆپیشاندانى مامۆستایان فراوانتر دەبێت

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

سەرەکی