2025-08-14 217 جار خوێنراوەتەوە

تەقینەوەیەکی بەهێز ئیدلیب دەهەژێنێت

ناوەندی هەواڵ

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئیدلب کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە ڕۆژئاوای شارەکە تەقیوەتەوە و زیانی گیانی و ماددیشی هەبووە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە14ی ئابی2025، لە بەشی ڕۆژئاوای شاری ئیدلبی سوریا، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا، لەو کاتەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە بەشی ڕۆژئاوای شاری ئیدلب تەقیوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە چەندین کەسی مەدەنی برینداربوون، بەڵام تا هۆکار و ئەنجامدەری تەقینەوەکە ڕوون نەبووەتەوە.

پێشتریش، ئیسرائیل کۆگاکانی چەک و بەشێک لە بارەگاکانی لیواکانی سەرهێزەکانی  ئەحمەد شەرعی بۆردومان کرد.

  • له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌ هۆشداریده‌درێت.. سبه‌ینێ ئه‌م ناوچانه‌ له‌مه‌ترسیدان

  • میدیاى ئه‌مریكى زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى حه‌ماس‌و چه‌كداره‌كانیه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • سبەینێ لەئیدارەی گەرمیان ده‌وام ڕاده‌گیرێت

  • مالكی: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بەوردی باسمان لە پۆستی سەرۆك كۆمار كرد

  • دەیان هەزار سەربازی ئیسرائیلی بەهۆی كێشەی دەروونییەوە چارەسەر وەردەگرن

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

سەرەکی