13   کاتژمێر پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

ئاگرەکەی هەڵەبجە کۆنترۆڵکراو به‌رگریى شارستانى زانیاریى ئاشكراده‌كات

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە ئاشكرایكرد، لەئێستادا ئاگرەکە لەهەمولایەکەوە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام هەتا ماوەیەک چاودێریی دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین له‌وه‌ى سەرهەڵناداتەوە.

زانیار عومەر وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە به‌ئیراده‌ى ڕاگه‌یاند، "ئەگەر هەیە ئەمشەو ئاگرەکەی هەڵەبجە بەته‌واوى کۆنتڕۆڵبکرێت، هاوڵاتییان ڕۆڵ‌و كاریگەریی گەورەیان هەبوو لەکۆنترۆڵکردنی ئاگرەكەدا".

وتیشى، "95٪ی ئاگرەکەی نەیجەل‌و ناوچەكانی دیكە کۆنترۆڵکراوەو بەو هیوایەین ئەمشەو بەتەواوی کۆنترۆڵبکرێت".

به‌وته‌ى وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە، "هەزاران دۆنم سوتاون کە هەندێکیان زەوی کشتوکاڵیی هاوڵاتییان بون".

زانیار عومەر ئه‌وه‌شى وت:"لەیەکەم ڕۆژی ڕوداوەکەوە تائێستا دوو هاوڵاتیی گیانیانلەدەستداوەو پێنج کەسی دیكەش بەهۆی هەناسەتەنگیی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراون".

سه‌باره‌ت به‌کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، زانیار جه‌ختیكرده‌وه‌، "چەندجارێک ئاگرەکەمان بەڕێژەی 90٪ کۆنترۆڵکرد، بەڵام بەهۆی ڕەشەباى به‌هێزه‌وه‌ سەریهەڵدەدایەوە، هیوادارم ئەمجارە بتوانین بەتەواوی کۆنترۆڵی بكەین".

له‌كۆتاییشدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "خەڵکی هەڵەبجە بەگەورەو بچوک‌و بەخەڵکی شارو گوندەوە لەیەکەم ڕۆژی ئاگرەکەوە لەگەڵمان بون‌و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بەشێکی بۆ هاوڵاتییان دەگەڕێتەوە".

  • عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك فێڵێك ده‌كه‌ن‌و پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌خه‌نه‌ ته‌ڵه‌وه‌

  • ئاگرەکەی هەڵەبجە کۆنترۆڵکراو به‌رگریى شارستانى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 6 درا

  • له‌هه‌ر ساتێكدابێت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌درێت

  • لە هەڵەبجە ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا

  • سبه‌ینێ حكومه‌تى عێراق باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات

  • پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ جیاوازتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى پێكبهێنێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ژنه‌ چالاكوانێك په‌سه‌ندكرد

  • تەقینەوەیەکی بەهێز ئیدلیب دەهەژێنێت

سەرەکی