2025-08-16 150 جار خوێنراوەتەوە

ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ژنه‌ چالاكوانێك په‌سه‌ندكرد

ناوەندی هەواڵ

ئەمیر ڕەئیسیان پارێزەرى محه‌مه‌دى ئاشكرایكرد، سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە بەتەواوی پەسەندکراوه‌، دەشڵێت، "بەبێ سەرنجدان بەڕەچاونەکردنی کەموکورتییەکان، سزاکەی پەسەندكراوە".

لە5ى کانونی یەکەمی 2023 شەریفە محەمەدی تەمەن 45 ساڵی خەڵکی ورمێ‌و دانیشتوی شاری ڕەشت، لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئیتڵاعاتى ڕەشت بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت دەستگیرکراو لە13ى مانگی شوباتدا سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی پەسەندکرا.

شەریفە محەممەدی کە پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ڕه‌شت سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، دۆسییەکەی بۆ پێداچونەوە بۆ لقی 39ی دادگای باڵای ئێران نێردرا.

هەروەها دیوانی باڵا لەپێداچونەوەی خۆیدا، بەهۆی چەند کەموکورتییەک، وەک نەبونی پەیوەندیی ئەو بە چالاکی چەکدارییەوەو هەروەها نەبونی بەڵگەی ئەندامێتی لەڕێکخراوێکی دژبەردا، سزا سەرەتاییەکەی هەڵوەشاندەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لقی دوەمی دادگای شۆڕشی ڕه‌شت دوای پێداچونەوەی دوبارەی دۆسییەکە جارێکی دیکە سزای سێدارەدانی ئەو چالاکوانەی پشتڕاستکردەوە.

  • عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك فێڵێك ده‌كه‌ن‌و پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌خه‌نه‌ ته‌ڵه‌وه‌

  • ئاگرەکەی هەڵەبجە کۆنترۆڵکراو به‌رگریى شارستانى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 6 درا

  • له‌هه‌ر ساتێكدابێت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌درێت

  • لە هەڵەبجە ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا

  • سبه‌ینێ حكومه‌تى عێراق باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات

  • پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ جیاوازتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى پێكبهێنێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ژنه‌ چالاكوانێك په‌سه‌ندكرد

  • تەقینەوەیەکی بەهێز ئیدلیب دەهەژێنێت

سەرەکی