10   کاتژمێر پێش ئێستا 73 جار خوێنراوەتەوە

عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك فێڵێك ده‌كه‌ن‌و پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌خه‌نه‌ ته‌ڵه‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق دوو نوسراوى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "به‌پێى ئه‌و دوو نوسراوه‌ بێت، هه‌شت ناحیه‌ى سنورى كه‌ركوك گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆسه‌ر قه‌زاى حه‌ویجه‌"، ده‌شڵێت:"فێڵ له‌پارێزگارى كه‌ركوك كراوه‌"، له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى ڕێبوار ته‌ها ده‌كات.

د.شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق دوو نوسراوى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه‌، "بەپێی ئەم نوسراوانه‌ بێت، هه‌ریه‌ك له‌ناحیه‌كانى (شوان، لەیلان، سەرگەڕان، یایچی، تازە، پردێ، داقوق‌و دوبز خراونه‌ته‌ سەر قه‌زاى حەویجە".

 جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "بەپێى ئەم نوسراوانه‌ بێت، ئیتر خانەوادەیەکی شەهیدی شوان‌و لەیلان‌و دوبزو پردێ‌و ئەو ناوچانە، ئەگەر پێویستیان بەعامودێک بێت، دەبێت بچن داوا لەحەویجە بکەن بۆیان دابین بکات".

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان باسى له‌وه‌شكردوه‌، بۆ ئه‌و بابەتە زۆر نیگەران بوه‌و لەگەڵ وەزیری کارەباى عێراق قسەیكردوه‌و وتویه‌تى، "لەسەرچی ئەساسێک ئەمەت کردوە؟".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامى وه‌زیره‌كه‌ى عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت:"سەرەتا ئاگادارنەبوو، دوای کەمێک پەیوەندیکردەوەو توشی شۆکی کردم وتی: دکتۆر، خۆتان داواتانکردوە".

ئه‌وه‌شى نوسیوه‌، "نوسراوێکی بۆناردم بەڕاستی پێم سەیر بوو، بینیم نوسراوێکی پارێزگا بەژمارە 636 لە17ى 4ى 2025و بەئیمزای کاک ڕیبوار ته‌ها کراوە بۆ سەرۆک وەزیران‌و ئەویش هامشی کردوە".

جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "لەوەشدا فێڵێکیان لەپارێزگار کردوە، نوسراویان بۆ حەویجە پێکردوە کەچی ئەو شوێنانەیان خستوەتەسەر بەپیلانی وەزیرێک".

باسى له‌وه‌كردوه‌، "وتم دەبێت ئەو نوسراوە هەڵوەشێتەوە، وه‌زیره‌كه‌ى عێراق ڕەزامەندیدا، بەڵام داوایکرد نوسراوێک بکرێت لەلایەن پارێزگارەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى پارێزگارى كه‌ركوك ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "کاک ڕێبوار هەتا ئەو ناوچانەش بەدەردی قائیمقامی دوبزو داقوق‌و فەرمانگەی کشتوکاڵ نەچوە، نوسراوێک بکەو باقی لەسەر من، چونکە نە مێژوو نە خەڵکی ئەو ناوچانە ڕەحم ناکەن".

  • عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك فێڵێك ده‌كه‌ن‌و پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌خه‌نه‌ ته‌ڵه‌وه‌

  • ئاگرەکەی هەڵەبجە کۆنترۆڵکراو به‌رگریى شارستانى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 6 درا

  • له‌هه‌ر ساتێكدابێت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌درێت

  • لە هەڵەبجە ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا

  • سبه‌ینێ حكومه‌تى عێراق باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات

  • پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ جیاوازتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى پێكبهێنێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ژنه‌ چالاكوانێك په‌سه‌ندكرد

  • تەقینەوەیەکی بەهێز ئیدلیب دەهەژێنێت

سەرەکی