6   کاتژمێر پێش ئێستا 91 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێکی ئێران: دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە بوو

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەڵێت، هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران و دەستبەسەرداگرتنی لە ساڵەکانی سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لەو وڵاتە، هەڵەیەکی گەورە بوو و سەرهەڵدانی زۆربەی کێشەکانی ئێران بۆ ئەو رووداوە دەگەڕێتەوە.
 
 عەلی ئەکبەر ناتق نوری ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران  دەڵێت"زۆرێک لە کێشەکان لە هەندێک هەڵەوە سەرچاوەیان گرتووە کە هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی روویاندا، بۆ نمونە، دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە پاساوی ئەوەی بارەگایەکە بۆ سیخوڕی، ئەوە هەڵەیەکی گەورە بوو".
 
دەشڵێت، "مەگەر باڵیۆزخانەکانی دیکەی جیهان بەشێکیان نییە بۆ هەواڵگری و سیخوڕی؟ ئەوێیان داگیر کرد و ئەمریکاش لە کاردانەوەدا باڵیۆزخانەکەمانی داخست و پارەکانی ئێمەی سڕ کرد."
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی کاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوار دەیەی رابردوودا، ئەو ئەندامەی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، "هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە، ناپێگەیشتوویی و ناشارەزایی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا هەبوو، ئێمە هیچ ئەزموونێکمان لە کاری بەڕێوەبردنی حکومەتدا نەبوو لەبەر ئەوە هەندێک هەڵە هەر لە سەرەتاوە روویاندا."
 
ناوبراو کە پێشووتر خولێک وەزیری ناوخۆ و دوو خولیش پەرلەمانتار بووە، رەخنە لە هێرشی لایەنە تووندڕۆکانی ئێران بۆ سەر باڵیۆزخانەکانی سعودیە و بەریتانیاش دەگرێت و بە هەڵەی گەورە ناوی دەبات و دەڵێت: "ئەم جۆرە کردەوانە بوونەهۆی گوشار و ئاڵنگاری لە سیاسەتی دەرەوەماندا و ئێستاش لەم دۆخەداین".
 
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، لەو کاتەوە زنجیرەیەک کێشە و کاردانەوە بەردەوام هەبوون کە لەو بڕیار و هەڵە سەرەتاییانەوە سەرچاوەیان گرتووە.

ساڵی 1979 بۆ ماوەی 444 رۆژ لە شاری تاران-ی پایتەختی ئێران زیاتر 50 کارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەلایەن قوتابیان و هەوادارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە بارمتە گیران و  باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لەئێران دەستی بەسەردا گیرا ئەوەش وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک بوو بەرامبەر پشتیوانیی ئەمریکا لە محەممەد رەزا پەهلەوی، شا-ی پێشووی ئێران. 

  • هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

  • یاسر ئەبو شەباب، مۆتەکەی گیانی حەماس

  • بەرپرسێکی ئێران: دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە بوو

  • خوێندنی باڵا: سبەی سێ شەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنرێت

  • غەزە؛ لەلێواری چارەنووسێکی نادیاردا

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى پێنج موچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كرێت

  • ڕه‌شه‌بایه‌كى به‌هێز ڕوو له‌سلێمانى ده‌كات

  • کۆشک و ئەسپ و جانتای دیزاینەر

سەرەکی