3   کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

ڕەوتی ئیتحادول ئومە، لەدژی کورد لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆبوونەوە

ناوەندی هەواڵ

دوێنێ لە ئامەدی باکووری کوردستان، دەیەمین دیداری یەکێتی زانایانی سەر بە ڕەوتی ئیسلامی تورک، بە ئامادەبوونی قوتابخانەی (ئیتیحادول ئومە) و چەند بانگخوازێکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەوەی جێگەی هەڵوەستەیە بەرپرسانی حەماسیش بەشدارییان لە دیدارەکەدا کردبوو، لە دایرترین ئەو بانگخوازانەی لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداری کردبوو، مەلا عیماد گوانی بوو، کە لە دیدارەکەدا بە ئاشکرا دژایەتی بزوتنەوەی کوردی کرد لە باکووری کوردستان.

کۆنفرانسەکە لەژێر ناونیشانی "ئەو هەوڵە ئایدیۆلۆژییانەی لەسەر ناسنامەی ئیسلامیمان بنیات نراوە"، لە هۆڵی بۆنەکانی مزگەوتی سەلاحەدین ئەیوبی لە ناحیەی یەنیشەهیر لە ئامەد بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنی دووەمدا بە سەرپەرشتی نوروڵڵا کورت، توێژەر و نووسەری ئیخوانی، محەمەد شاکر بابەتێکی لەژێر ناونیشانی "کاریگەرییە نەرێنییەکانی ناسیۆنالیزم لەسەر گەلی کورد و ئەو وێرانکارییەی کە بەدوای خۆیدا هێناوە؛ لەسەر بنەمای ناسیۆنالیزمی ئەرێنی و نەرێنی" پێشکەش کرد.

محەمەد شاکر، نووسەری ئیسلامی تورک، لە وتارەکەیدا وتی: ناسیۆنالیزمی کوردی وەک ئامرازێک لە هەوڵی شکاندنی یەکڕیزی ئومەتدا (تورکیا) بەکاردەهێنرێت.

محەممەد شاکر، ئاماژەشی بەوە کردووە: ناسیونالیزمی کوردی وەک ئامرازێک بۆ جیابوونەوە لە یەکگرتوویی ئومەت بەکارهێنراوە.

مەلا عیماد گوانی، کە یەکێکە لە بانگخوازەکانی هەرێمی کوردستان و بەوە ناسراوە دژی هەموو پڕۆژەیەکی نەتەوەییە، یەکێک بوو لە پانێڵستەکان، لە وتارەکەشیدا، نەیشاردەوە کە دژی هەموو پڕۆژەیەکی ڕزگاری نەتەوەییە.

مەلا عیماد گوانی لە دیدارەکەدا وتویەتی: منداڵانی کورد بە پڕۆژە و ڕەوتی جوداخوازی دەخەڵەتێنن و دەیانڕفێنن.

ئەو کۆبوونەیە لە کاتێکدایە، لە باکووری کوردستان و تورکیا، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی دەستپێبکات، کەچی هەر جارێک هەوڵێکی وا هەبێت، ئیخوانییەکان دەکەونە خۆیان و هەوڵی تێکدانی دەدەن.

  • زانكۆلاین كاراكرا

  • هەواڵی بەپەلە؛ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە

  • ڕەوتی ئیتحادول ئومە، لەدژی کورد لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆبوونەوە

  • ترامپ، لە وتەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل چی وت؟

  • هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

  • یاسر ئەبو شەباب، مۆتەکەی گیانی حەماس

  • بەرپرسێکی ئێران: دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە بوو

  • خوێندنی باڵا: سبەی سێ شەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنرێت

سەرەکی