نوری شێخۆ
3   کاتژمێر پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

هەواڵی بەپەلە؛ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە

ناوەندی هەواڵ

نوری شێخۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بە ئیرادەی ڕاگەیاند: چەکدارانی دیمەشق، هێزێکی زۆریان بە چەکی قورس هێناوەتە دەوروبەری گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود.

لەبارەی جموجوڵەکانی چەکدارانی دیمەشقەوە، نوری شێخۆ وتیشی: ئێستا لەو شەقامانەی کە گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود بە گەڕەکەکانی تری حەلەب دەبەستێتەوە، چەکدارانی دیمەشق، بازگەی هاتوچۆیان داناوە و لە بەشێک لە بازگەکان ڕێگە بە کوردانی ئەوێ نادەن هاتوچۆ بکەن، بەشێک لە بازگەکانی تریش خەڵک هەراسان دەکەن و سوکایەتییان پێدەکەن و جانتای ژنانی کورد دەپشکنن.

نوری شێخۆ لەبارەی ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی دیمەشقەوە وتی: ئێمە وەک دانیشتوانی کوردی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، دلخۆش بووین بەو ئاگربەستە و وا تێگەیشتین ئارامی و سەقامگیری بۆ گەڕەکە کوردییەکان دەگەڕێتەوە، بەڵام بەهۆی جوڵەی نەشیاوی ئەو هێزانەوە، ئارامی بۆ دانیشتوونی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود نەگەڕاوەتەوە و هێشتا لە دڵەڕاوکێدا دەژین.

هاوسەرۆکەکەی ئەنجومەنی گەرەکە کوردییەکانی حەلەببسی لەوەشکرد، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، چەکدارانی دیمەشق زیاتر لە جاران چالاکی ئەنجام دەدەن و ئێستا بازگەی گەڕۆکیان داناوە، بەمەش خەڵک لە دڵەڕاوکێدا دەژیێت.

هەر یەک لە گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود، دوو گەڕەکی کوردنشینی ناو شاری حەلەبن، لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانە و هێزێکی ئاسایشیش کە لە خەڵکە هەردوو گەڕەکەکە پێکهاتووە، ئەرکی پاراستنی ئەو دوو گەڕەکە لە ئەستۆ دەگرن.

  • زانكۆلاین كاراكرا

  • هەواڵی بەپەلە؛ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە

  • ڕەوتی ئیتحادول ئومە، لەدژی کورد لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆبوونەوە

  • ترامپ، لە وتەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل چی وت؟

  • هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

  • یاسر ئەبو شەباب، مۆتەکەی گیانی حەماس

  • بەرپرسێکی ئێران: دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە بوو

  • خوێندنی باڵا: سبەی سێ شەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنرێت

سەرەکی