2   کاتژمێر پێش ئێستا 13683 جار خوێنراوەتەوە

ده‌وام له‌عێراق‌و هه‌رێمیش كۆتاییهات‌و مووچه‌ش ده‌نگى نه‌بوو

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ده‌ستپێكى ده‌وامى هه‌فته‌ بوو له‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕوانده‌كرا هه‌ردوولا ده‌ست به‌جوڵه‌كانیان بكه‌ن تایبه‌ت به‌مووچه‌ى مانگى هه‌شتى مووچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام نە بەغدا نووسراوی مووچەی کردو نە هەرێمیش داهاتەکەی ڕادەستکرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم ئاشكرایكردووه‌، بڕیار بووە ئه‌مڕۆ یەکشەممە یان سبه‌ینێ دووشەممە بەغدا نووسراو بکات بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی هەشت.

ده‌شڵێت، "ئێمەش لەحکومەتی هەرێم ڕاسپێردرابووین کە هەرکاتێک نوسراوی خەرجکردنی موچەمان بەدەستگەیشت، ئەوا 120 ملیار دینارەکە کە ئامادەیە، بیخەینەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ".

لەلایەکی دیکەوە ئه‌وه‌ش زانراوه‌، لەڕۆژی یەکشەممەوە 48 ملیار دینارەکەی سلێمانی ئامادەیەو تائێستا داوانەکراوە کە ڕەوانەی هەولێر بکرێت تا لەگەڵ 72 ملیارەکەی هەولێرو دهۆک ئامادەبکرێن وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی هەشت.

ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌جێهێشتنى مانگى 10 نزیكده‌بینه‌وه‌، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه‌خۆرانى هه‌رێم تائێستا مووچه‌ى مانگى هه‌شتیان وه‌رنه‌گرتووه‌و له‌به‌غدا سبه‌ینێ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م (مانگى 10) ده‌ستپێده‌كات.

  • ده‌وام له‌عێراق‌و هه‌رێمیش كۆتاییهات‌و مووچه‌ش ده‌نگى نه‌بوو

  • ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئامارى هاوسه‌رگیریى‌و جیابوونه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • دوای ئاگربەستی غەزە، حەماس و فەتح ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشیان کرد

  • هاکان فیدان بۆ سوریا: هەسەدە بەهێزە و ئێوە لاوازن، تێکەڵیان مەبن

  • یەپەژە؛ مەرج بۆ دیمەشق دادەنێت و پەیامێکیان ئاراستە دەکات

  • پاکستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ، رێککەوتن

  • کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: پرۆسەی دابەشکرنی کارتی بایۆمەتری تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت

  • پارێزگاری حەلەب: شارەکە بۆ پێنج بلۆکی ئیداری دابەش دەکەین

سەرەکی